لەسەر بەڕێوەبردنی پاشماوەی رەق
کارمەندانی وەزارەتی شارەوانی لە ژاپۆن بەشداری راهێنانێکی پاراستنی ژینگەیی دەکەن
+964
ژێوار خدر
تیمێکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی هەولێر، لە هێرۆشیمای ژاپۆنن بۆ راهێنان لەسەر بەڕێوەردنی پاشماوەی رەق.
ئەمڕۆ چوارشەممە 13.11.2024، بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی هەولێر رایگەیاند، نوێنەرێکی بەڕێوەبەرایەتییەکیان لەگەڵ تیمێکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ناردووە بۆ وڵاتی ژاپۆن، بۆ بەشداریكردن لە پرۆگرامێكی ئاژانسی جایكای ژاپۆنی، کە راهێنان لەسەر بەڕێوەبردنی پاشماوەكان دەكەن.
دەشڵێت، رێکخراوی جایکای ژاپۆنی لە شاری هیرۆشیما پڕۆگرامەکەی رێکخستووە، کە ماوەی 22 رۆژ بەردەوام دەبێت و لەلایەن چەندین پرۆفیسۆر و مامۆستای زانکۆكانی ئەو وڵاتەوە، وانەی تایبەت بە خاشاك و بەڕێوەبردنی پاشماوەکان پێشكەش دەكرێت.
روونیشیکردووەتەوە، تیمەكە راهێنانیش لەسەر بنچینەکانی بەڕێوەبردنی پاشماوەکانی شارەوانی دەكەنو، سەردانی كارگە و شوێنەكانی تایبەت بە چارەسەركردنی خاشاك دەکەن، هەروەها راهێنان لەسەر چۆنیەتی داپۆشینی پاشماوە لە چیاكان، لەژێر ئاو و لە كارگە، دووبارە بەكارهێناوە و سووتاندنی بۆ بەرهەمێنانی وزە دەكەن.