له‌ خانه‌واده‌یه‌كی ده‌ستكورت و بێ موچه‌یه‌ 

له‌ خه‌لیفان نه‌یانهێشت كچێكی ده‌رچوو‌ خوێندنى زانكۆى له‌ده‌ست بچێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ قه‌زاى خه‌لیفان، هه‌ڵمه‌تێكی كۆكردنه‌وه‌ى هاوكارى كچێكی ده‌رچووى دڵخۆشكرد كه‌ ده‌توانێت درێژه‌ به‌ خوێندنى زانكۆى بدات، ئه‌ویش دواى ئه‌وه‌ى بێهیوا بوبوو له‌ خوێندنى زانكۆى، به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌ خانه‌واده‌یه‌كی ده‌ستكورت و بێ موچه‌ن‌.

كچه‌كه‌، ده‌رچووى پۆلى 12 بوو به‌ كۆنمره‌ى زیاتر له‌ 85% له‌ به‌شی پزیشكی فیزیائی لە زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر وه‌رگیراوه‌.

هاوڕێ ره‌شید، سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ به‌ 964ـى وت، دواى ده‌رچوونى كچه‌كه‌ى باوكى په‌یوه‌ندی پێوه‌كردووه‌ كه‌ بێهیوایه‌ له‌ خوێندنى كچه‌كه‌ى له‌ زانكۆ به‌هۆى ئه‌وه‌ى بارى داراییان زۆر خراپه‌ و ناتوانێت خه‌رجی رۆژانه‌شی بۆ دابین بكات.

وتیشی “دواى په‌یوه‌ندییه‌كه‌ى باوكى هه‌ڵمه‌تێكم بۆ كۆكردنه‌وه‌ى هاوكارى بۆ كچه‌كه‌ى ده‌ستپێكرد و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مى دیاریكراودا بڕى حه‌وت ملیۆن و 140 هه‌زار دینار كۆكرایه‌وه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌ناو هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ كه‌سێك له ‌هه‌ولێر هاته‌ سه‌رخه‌ت و ئامادەیی ده‌ربڕی مانگانه‌ 300 هه‌زار دینار بۆ كچه‌كه‌ ته‌رخان بكات كه‌سێكی دیكه‌ش ئاماده‌یی ده‌ربڕی مانگانه‌ 100 هه‌زارى بۆ دابین بكات.

روونیكرده‌وه‌، جگه‌ له‌م دوو كه‌سه‌ خێرخوازه‌ چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش ئاماده‌ییان ده‌ربڕی به‌ مه‌بله‌غى جیاواز هاوكارى ئه‌م كچه‌ ده‌رچووه‌ بكه‌ن، ته‌نانه‌ت خه‌ڵكانێك له‌ ده‌ره‌وه‌ى كوردستان ئاماده‌ییان ده‌ربڕی پێداویستییه‌كانى وه‌ك لاپتۆب و موبایلیش بۆ كچه‌كه‌ دابین بكه‌ن.

هاوڕێ ده‌ڵێت “ته‌واوى پاره‌ كۆكراوه‌كه‌مان دابه‌شی سه‌ر 32 مانگ كرد بۆ خوێندنى چوار ساڵه‌كه‌ى زانكۆى و مانگانه‌ بۆ خه‌رجى رۆژانه‌ 225 هه‌زار دینارى پێده‌درێت تاوه‌كو خوێندنه‌كه‌ى له‌ زانكۆ ته‌واو ده‌كات”.

له‌ سۆران پڕۆژه‌ى (به‌خشینى 10 هه‌زار دینارى مانگانه...

له‌ سۆران پڕۆژه‌ى (به‌خشینى 10 هه‌زار دینارى مانگانه‌) بۆ خێزانه‌ كه‌مده‌رامه‌ته‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

گه‌نجه‌كه‌ى خه‌لیفان ماڵه‌ هه‌ژارێكی دیكه‌ى ئاوه...

گه‌نجه‌كه‌ى خه‌لیفان ماڵه‌ هه‌ژارێكی دیكه‌ى ئاوه‌دانكرده‌وه‌

گه‌نجێكی خه‌لیفان سێ ساڵه‌ ماڵه‌ هه‌ژاره‌كان دڵخۆش...

گه‌نجێكی خه‌لیفان سێ ساڵه‌ ماڵه‌ هه‌ژاره‌كان دڵخۆش ده‌كات