"چه‌ند كه‌سێك ده‌ستگیر كراون"
لە کەژ و کێوەکانی سلێمانی هەڵمەتی پاراستنی ئاژەڵ لەکاتی (کەڵەهەرز) دەستیپێکردووە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى سلێمانى هه‌ڵمه‌تى پاراستنى ئاژه‌ڵى له‌كاتى (كه‌ڵه‌هه‌رز)دا ده‌ستپێكرد و وته‌بێژه‌كه‌شیان ده‌ڵێت، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان فراوانه و چه‌ند كه‌سێكیش ده‌ستگیر ركاون.
(كه‌ڵه‌هه‌رز) كاتى زاوزێی بزنى كێوییه، ساڵانه له ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگه تاوه‌كو كۆتایی مانگى كانوونى یه‌كه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌و (كار)انه‌ى له بزنه‌كان له‌دایك ده‌بن تاوه‌كو ماوه‌یه‌ك توانى رۆیشتنیان نیه و به‌ئاسانى ده‌كه‌ونه ده‌ست راوچییه‌كان.
هه‌ڵمه‌ته‌كه، لە رێگەی خاڵی چاودێری و مەفرەزەی گەڕۆک بەشێوەی مەیدانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هه‌روه‌ها لە رێگەی کامێرای چاودێری و ئامێری درۆنیشه‌وه چاودێری کەژ و کێوەکان ده‌كرێت بۆ رێگرى كردن له راوچییه‌كان.
هێمن كه‌مه‌رخان، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى سلێمانى به 964 ـى راگه‌یاند ئه‌مساڵ زووتر ده‌ستیان به‌م هه‌ڵمه‌ته كردووه تاوه‌كو كۆتایی مانگى داهاتووش به‌رده‌وام ده‌بێت.
وتیشی “له‌وه‌ته‌ى رۆژى 10.11.2024 ده‌ستمان به‌م هه‌ڵمه‌ته كردووه تاوه‌كو ئێستا چه‌ند كه‌سێكى سهپێچیكار ده‌ستگیركراون و راده‌ستی دادگاشمانم كردووه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ساڵى پار هه‌ڵمه‌ته‌كه له 15.11.2023 ده‌ستیپێكرد، به‌ڵام ئه‌مساڵ پێنج رۆژ زووتر ده‌ستیان پێكردووه، هۆكاره‌كه‌ش كاریگه‌رییه‌كانى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وایه.
روونیشیكرده‌وه، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان هه‌موو سنوورى پارێزگاى سلێمانى گرتووه‌ته‌وه به‌تایبه‌تیش ئه‌و دارستان و کەژ و کێوامهى كه بزنه كێوى لێیه.
“به‌پێی یاسای پاراستنى ژینگه هه‌ركه‌سێك بزنێكی كێوى راوبكات یاخود بیكوژێت بڕى 10 ملیۆن دینار سزاى پێبژاردنى بۆ ده‌كرێت و ئه‌وانه‌ى راوى (كاره بزن) ده‌كه‌ن یاخود ده‌یانكوژن سزاكه‌یان بۆ 15 ملیۆن دینار به‌رزده‌بێته‌وه”.. ئه‌مه‌ش قسه‌ى هێمن كهمهرخانه بۆ 964.