ساڵانە نزیکەی 100 تۆن هەناردە دەکەن

تەحینی ئامێدی هەناردەی دەرەوەی وڵات دەکرێت

964+

هێڤی دێوالی – دهۆک

تەحینی کونجی ئامێدی هەناردەی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا دەکرێت و بریارە لە قۆناغی یەکەمدا 35 تۆن تەحین رەوانە بکرێت.

ئامێدی مێژوویەکی دێرینی هەیە لەگەڵ دروستکردنی تەحین و ساڵانە جوتیارانی ناوچەکە رێژەیەکی زۆر لە کونجی دەچێنن و دواتر هەر لە ئامێدی دەکرێت بە تەحین، بۆ ئەمساڵیش تەنیا لە سنووری قەزای ئامێدی زیاتر لە 750 دۆنم زەوی بە کۆنجی چێنراوە.

نزیکەی سێ ساڵە بەرهەمی تەحینی ئامێدی هەناردەی دەرەوەی وڵات دەکرێت و خاوەنی کارگەکانیش دڵخۆشن بەم هەنگاوە.

ئەیوب ئامێدی خاوەنی کارگەی بەیاز لە ئامێدی، کە یەکێکە لە کارگە بەناوبانگەکانی دروست کردنی تەحین،  بە 964ـی وت، “سێ ساڵە لە مانگی یازدەوە ئامادەکاری دەکەین بۆ ناردنی تەحین بۆ دەرەوەی وڵات و بە چەند قۆناغێک دەینێرین”.

وتیشی، “رۆژانە یەک تۆن تەحین دروست دەکەین لە کارگەکەمان و بڕیار وایە لەچەند هەفتەی داهاتوودا 20 تۆن بۆ ئەوروپا و 15 تۆنیش بۆ ئەمریکا هەناردە بکەین”.

لە سنووری قەزای ئامێدی 29 کارگەی دروستکردنی تەحینی خۆماڵی هەن و  ساڵانەش نزیکەی 100 تۆن تەحین هەناردەی دەرەوەی وڵات دەکەن.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

ساڵ بە ساڵ کونجییەکەی ئامێدی گەشتر و بەهادارتر دەبێ

ساڵ بە ساڵ کونجییەکەی ئامێدی گەشتر و بەهادارتر دەبێ

رێگای چوون بۆ تەحینەکەی ئامێدی قڵیشی تێکەوتووە

رێگای چوون بۆ تەحینەکەی ئامێدی قڵیشی تێکەوتووە