پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە
کەشەکە جێگیر دەبێتەوە و بارانبارین تەواو بوو
964+
شۆڕش قادری
ئەم دوو رۆژە کەشەکە جێگیر دەبێت و بەتەمای باران مەبن، پلەی گەرماش جگە لە حاجی ئۆمەران کە فێنکترین شوێنی کوردستانە، لە زۆربەی ناوچەکان لە نێوان 20 بۆ 25 سیلیزی دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ چوارشەممە 13.11.2024ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرماش گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێت.
سبەی پێنجشەممەش، ئاسمان لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەوردەبێت و بەروارد بە ئەمڕۆ، پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 23 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 22 پلەی سیلیزی
دهۆک: 23 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 24 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 24 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 23 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 11 پلەی سیلیزی
سۆران: 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 25 پلەی سیلیزی