"کارەبایان کوژاندووەتەوە"
فەرمانی دەستگیرکردن بۆ خاوەنی مۆلیدەکانی چەمچەماڵ دەرکرا
964+
شۆڕش قادری
لەسەر سکاڵای قائیمقامیەتی چەمچەماڵ و بە بڕیاری دادوەر، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ خاوەنی مۆلیدەکانی چەمچەماڵ دەرکرا.
بەپێی راگەیەنراوێکی قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ، ئێوارە ئەمڕۆ دووشەممە 12.10.2024 خاوەنی مۆلیدەکانی چەمچەماڵ کارەبای مۆلیدەیان لە قەزای چەمچەماڵ کوژاندووەتەوە، بۆیە قائیمقامیەتی چەمچەماڵ بە بڕیاری دادوەر فەرمانی گرتنی بۆ سەرجەم خاوەنی مۆلیدەکان دەرکردووە”.
بەپێی زانیارییەکانی 964، بەهۆی گۆڕانکاری لە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ خاوەن مۆلیدەکانی چەمچەماڵ مانیان گرتووە و رایانگەیاندووە، دەبێت پارەی ئەمپێری کارەبای مۆلیدە زیاد بکرێت، ئەگەرنا لە شەواندا کارەبا بەهاوڵاتیان نادەن، لەبەر ئەوەی لەئێستادا ناچارن کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای مۆلیدە زیاد بکەن و بەوەش زەختێکی زۆر دەکەوێتە سەر مۆلیدەکانیان.