ئایا داواكارى زۆر بۆ هاوسه‌رگیری باوى ماوه‌ ؟

“به‌ كوڕه‌م وت ته‌نیا ئه‌ڵقه‌یه‌ك و مۆبایلێك بۆ كچه‌كه‌م بكڕه‌”

964+
دیلان محه‌مه‌د – سلێمانى

باوكێك ده‌ڵێت، ئه‌و كوڕه‌ى هاته‌ خوازبێنی كچه‌كه‌ى داواى لێكردووه‌ ته‌نیا ئه‌ڵقه‌یه‌ك و مۆبایلێكی بۆ بكڕێت، چونكه‌ نه‌یویستووه‌ له‌رووى داراییه‌وه‌ بارى قورس بكات.

وه‌ڵامى ئه‌م باوكه‌ له‌ میانى چه‌ند پرسیارێكی په‌یامنێرى 964 له‌ سلێمانى بوو، كه‌ ئاڕاسته‌ى چه‌ند هاوڵاتییه‌كی كردووه‌ له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئاخۆ تاچه‌ند ئاسانكارى بۆ دروستكردنى هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن؟.

ژنێك كه‌ ژنى بۆ دوو كوڕه‌كانى هێناوه‌، ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر كچه‌كه‌م یه‌كێكی خۆشبوێت و پێی رازى بێت ئاماده‌یه‌ خۆى بچێته‌ لاى كوڕه‌كه‌ و كارئاسانیان بۆ هاوسه‌رگیری بۆ بكات.
هەروەها ده‌ڵێت، ژنى بۆ دوو له‌ كوڕه‌كانى هێناوە، ئه‌وه‌ى یه‌كه‌میان هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌وروپییه‌ك كرد و ته‌نیا ئه‌ڵقه‌یه‌كی ویست و ئاسان بوو، به‌ڵام كوڕه‌كه‌ى دیكه‌یان له‌گه‌ڵ كچێكی كوردستان زه‌واجی كردووه‌ و بارى هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان له‌ رووى دارایی زۆر قورس كرد.
پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

پوره‌ ئامینه‌ و مام كاكه‌مین پێمان ده‌ڵێن چۆن هاوسه...

پوره‌ ئامینه‌ و مام كاكه‌مین پێمان ده‌ڵێن چۆن هاوسه‌رگیری بكه‌ین