راهێنانی دەروون دروستی _ وێنە: تەندروستی دهۆک
پێنج رۆژ رادەهێنرێن
تەندروستیی دهۆک کارمەندەکانی دەرووندروست دەکات
964+
ئەحمەد مستەفا
تەندروستیی دهۆک، لە شەش ناوچەی سنوورەکەی، کە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی و بنکەی لێیە، دەستی کردووە بە پێ وتنەوەی ژمارەیەک راهێنان بە کارمەندەکانی دەربارەی دەرووندروستی.
راهێنانەکان، ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبن.
تەندروستیی شارەکە ئەمڕۆ سێشەممە 12.11.2024 لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، کارمەندانی تەندروستی هەریەک لە بەڕێوەبەرایەتی و بنکەکانی، زاخو، سێمێل، ئازادی/دومیز، ئاکرێ، کەلەک و بەردەڕەش لەلایەن رێکخراوی UNHCRی نەتەوە یەکگرتووەکان و تەندروستی دهۆک رادەهێنرێن.
ژنان و پیاوانی تەندروستیی ناوچەکان بە گوێرەی خواستی خۆیان بەشدار دەبن، پڕۆژەکە لە چوارچێوەی کارەکانی نووسینگەی کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHCR) بەڕێوەدەچێ، کە دەزگایەکی نەتەوە یەکگرتووەکانە.
لە راهێنانەکاندا، کارمەندەکان کە هەندێکیان مامەڵە لەگەڵ ئاوارە و پەنابەران دەکەن، رادەهێنرێن دەربارەی گرفتە دەروونییەکان، مامەڵەکردن و کارئاسانی پێشکەش کردن.
تەندروستیی دهۆک
"کەشوهەوا ناسەقامگیرە"
تەندروستی دهۆک 26 تیمی فریاکەوتنی بۆ ناو شار ئامادە کردووە
دەرگای نەخۆشخانەکان لەسەر پشت دەبن
تهندروستى دهۆك به 10 رێنمایی ئامادهكانى بۆ رۆژانى پشووی سهرى ساڵ دهكات
قهستهرەیەکى دڵی کرد و سەرکەوتنی بەدەستهێنا
پزیشكێکى دهۆك له كۆنگرهیهكى نێودهوڵهتى لە ئیمارات پلهى یهكهمى بهدهستهێنا
زیاتر لە 150 کەسن و تووشی سکچوون و رشانەوە بوون