ئەوەی خوا پێیخۆش نییە کردوویانە

لە کەرکوک 12 تۆمەتبار دەستگیرکران؛ چواریان داواکراو بوون

964+

شۆڕش قادری

لە کەرکوک 12 کەس بە تۆمەتی جۆاروجۆر دەستگیرکران کە چواریان داواکراو بوون.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک هەشت کەس دەستگیر کراون، کە تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی تاوانی جۆراوجۆر و رێکاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر.

ئاماژە بەوەش کراوە، مەفرەزەکانی بەرەنگاربوونەوەی تاوان لە کەرکوک چوار کەسی دیکەیان دەستگیر کردووە، کە داواکراو بوون، لە هەمان کاتدا دەستگیراوە بەسەر بارهەڵگرێک کە دەرمانی تێدابووە و رەزامەندی یاسایی لەسەر نەبووە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەکە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوە و کەیسەکانیان رادەستی دەسەڵاتی دادوەری کراوە.

دوو جۆر حەب لە ناو کێکێکی ئێرانی لە فرۆشگای قوتابخانەی...

دوو جۆر حەب لە ناو کێکێکی ئێرانی لە فرۆشگای قوتابخانەیەکی کەرکوک دۆزرایەوە

فەرمانبەرێکی باری شارستانی کەرکوک  به‌ 10 ساڵ زیندانى ...

فەرمانبەرێکی باری شارستانی کەرکوک  به‌ 10 ساڵ زیندانى حوكمدرا