وەزارەتی ناوخۆی عێراق روونیكردەوە
كێن ئەوانەی قەدەغەی هاتوچۆی سەرژمێریی گشتی نایانگرێتەوە؟
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، قەدەغەی هاتوچۆی پرۆسەی سەرژمێری لە ناوەڕاستی شەوی 19 لەسەر 20ی ئەم مانگە دەستپێدەكات، ئەو لایەنانەشی باسكردووە، كە قەدەغەكە نایانگرێتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق میقداد میری، ئەمڕۆ دووشەممە 11.11.2024 لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە بەغدا رایگەیاند، قەدەغەی هاتوچۆ بۆ سەرژمێریی گشتی لە تەواوی عێراق، بە هەرێمی كوردستانیشەوە جێبەجێ دەكرێت.
وتیشی، “قەدەغەكە هاتوچۆی فڕۆكەكان و بازرگانیی دەروازە سنوورییەكان ناگرێتەوە، لیژنەی ئەمنی پاراستنی رۆژانی سەرژمێری دابین كردووە”.
“قەدەغەی هاتوچۆ لە ناوەڕاستی شەوی 19 لەسەر 20ی ئەم مانگە دەستپێدەكات و هاتوچۆی ئۆتۆمبێلیش لە نێوان شار و قەزا و ناحیەكان دەوەستێت، تەنیا بۆ هەندێك حاڵەتی پێویست نەبێت”، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق وای وت.
وتەبێژەكە بڕیارەكەی بۆ ئاسانكردنی كار و جووڵەی كارمەندانی پرۆسەی سەرژمێری گەڕاندەوە.
ئەوەشی روونكردەوە، ئەو رۆژنامەنووسانەی باجی رێگەپێدانی هاتوچۆكردنیان هەیە، هەروەها كارمەندانی تەندروستی، ئەوانەی رێگەپێدانیان پێدەدەرێت، لەگەڵ مەفرەزەكانی پۆلیسی هاتوچۆ و ئەمبۆلانس، تیمی باڵیۆزخانەكان و نێردە دیپلۆماسییەكانیش قەدەغەی هاتوچۆ نایانگرێتەوە.
بڕیارە رۆژانی 20 و 21ی ئەم مانگە سەرژمێریی گشتی لە سەرانسەری عێراق و هەرێمی كوردستان بێتە ئەنجامدان.
حکومەتى هەرێمی کوردستان ئامادەکاری بۆ سەرژمێری گشتی دەکات
سەرژمێری گشتی
پارێزگاری هەولێر:
"هەولێر بۆ پرۆسەی سەرژمێریی گشتی ئامادەیە"
هەواڵەکان
یەک پرسیاری ناو فۆڕمی سەرژمێری ناگۆڕدرێت و لەمەودوا کارتی زانیاریش پارەی کاش وەرناگرن
كۆمپانیایەكی ئەمریكی كاری تێدا دەكات
هیچ بڕگەیەك لە فۆرمی سەرژمێریی گشتی لانابرێت
رەخنە لە پرسیارەكانی سەرژمێری گیرا