وا بڕوا بێ بەش دەبن

دوو پۆل بۆ قوتابخانەیەک زیاد کرا، ئێستا مامۆستایان کەمە

964+

گۆڤەند فەتاح – کۆیە

دوای رەزامەندیی وەزارەتی پەروەردە، بۆ زیادکردنی دوو پۆل، بۆ قۆناغەکانی حەوت و هەشت لە قوتابخانەی هەواوانی بنەڕەتی تێکەڵاو لە کۆیە، کێشە بۆ ژمارەی مامۆستای قوتابخانەکە دروستبووە.

پەروەردەی کۆیەش دەڵێت، هەرکات وەزارەت مامۆستای بۆ دابینکرد وانە لە پۆلە نوێیەکاندا دەخوێندرێت کە بە کابینە دروستکراون.

قوتابخانەی گوندی هەواوانی بنەڕەتی تێکەڵاو کە دەکەوێتە سنووری دەشتی کۆیە، خۆی شەش پۆلی بنەڕەتییە، بەڵام پۆلی حەوت و هەشتی بۆ زیادکراوە بۆ ئەوەی قوتابییانی ئەو گوندە بۆ دەوام نەچنە کۆیە، دانیشتووانی ئەو گوندەش قوتابییەکیانیان نەناردووتە قوتابخانە، چونکە لە سەرەتای وەرزی خوێندنەوە ئەو کێشەیەیان بۆ چارەسەر نەکراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 2024.11.11، شەهێن عوسمان، بەڕێوەبەری پەروەردەی کۆیە، بە 964ی وت، پێشتر وەزارەت رەزامەندی داوە لەسەر زیادکردنی ئەو دوو پۆلە، بەڵام تا ئێستا مامۆستای بۆ دابین نەکردووە، هەرکات وەزارەت دەرگای وەرگرتنی وانەبێژانی کردەوە دەتوانین مامۆستا بۆ ئەو دوو پۆلەش زیاد بکەین، بەڵام تا ئێستا دیار نییە و چاوەڕێی بڕیاری وەزارەتین.

بۆ ئەم بابەتە، پەیامنێری 964 پەیوەندی کرد، بە بەڕێوەبەری قوتابخانەی هەواوان، بەڵام ئامادە نەبوو هیچ زانیارییەکمان پێ بدات.

964 قسەی لەگەڵ کۆمەڵێک دایک وباوکی ئەو قوتابیانە کردووە کە ئەمڕۆ هیچ قوتابییەکیان نەناردووتە قوتابخانە، پێیان وایە چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە ئاسانە و دەتوانن چەند مامۆستایەک لە شوێنێکی ترەوە بهێنن و ئەوانیش چیدی قوتابییەکانیان نەنێرنە کۆیە بۆ خوێندن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

هەززەی کۆیە پشکنین بۆ ئۆتۆمبێلە شکڵ گۆڕاوەکان دەکات

هەززەی کۆیە پشکنین بۆ ئۆتۆمبێلە شکڵ گۆڕاوەکان دەکات