لە رواندزیش هەمان کاریان کردووە
له سیده‌كان رێگاى لاوه‌كى چه‌ند گوندێك داخران کە مەترسی داربڕینیان لێدەکرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌مه‌به‌ستى رێگریكردن له دیارده‌ى داربڕین، له سنوورى قه‌زاى سیده‌كان تیمه‌كانى بنکەی پۆلیسی و دارستان و ژینگە له‌رێگه‌ى شۆفڵه‌وه رێگاى لاوه‌كى چه‌ند گوندێكیان داخست.
ئه‌و گوندانه‌ى رێگا لاوه‌كانیان داخراوه برییتن له کانی گوشک، ناو کەوران، پەنجار، کەژەک، دەراو، سۆتە، بـێزەفەران، تاوکان و گوندى هەوێڵان.
عه‌قید ئه‌میر خۆشه‌وی، وته‌بێژى بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران به 964ـى راگه‌یاند، ماوه‌یه‌كه ده‌ستیان به جێبه‌جێكردنى چه‌ند رێكارێك كردووه بۆ رێگریكردن له دیارده‌ى دجابڕین له‌سنووره‌كه‌یاندا.
وتیشی “ئه‌مڕۆ رێگاى لاوه‌كى ئه‌و گوندانه‌ى سیده‌كانمان داخستووه كه زۆرترین مه‌ترسی داربڕینیان له‌سه‌ره”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پێشتریش چه‌ند رێگایه‌كیان له سنوورى قه‌زاى رواندز و گوندى به‌رزێوه داخستووه بۆ ئه‌وه‌ى له‌رێگاى ئه‌م رێكاره‌وه بتوانن دیاره‌كه بنبڕ بكه‌ن.
روونیشكرده‌وه، له‌چاو پار ساڵ و ساڵانى دیكه‌ى رابردوو، ئه‌مساڵ داربڕین زۆر كه‌مى كردووه ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام له‌رێگه‌ى جیاجیاوه هۆشیاریان داوه‌ته خه‌ڵك و “رێكخراوه‌كانى ژینگه و فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى سۆرانیش هه‌ماهه‌نگبوون له كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌م دیارده‌یه”.
پێشتر هه‌ژار ماهیر بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی سۆران بە 964ـى راگەیاند بوو، بۆ ئەمساڵ رێکارەکانی داربڕینیان تووندتر کردووەتەوە چونکە نایانەوێت ساڵانى 2008 تاوه‌كو 2020 لەسنوورەکەیان دووبارە ببێتەوە، كه له‌ماوه‌ى ئه‌م ساڵانه‌دا به‌هۆى بڕینى دار و بۆردومانه‌كانه‌وه 50%ـى دارستانه‌كانى سنوورى ئیداره‌ى سۆران له‌ناوچووبوون و وتیشی “نامانه‌وێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دیمه‌نێكى وه‌كو ئه‌و ساڵانه له ئیداره‌كه‌مان ببینینه‌وه بۆیه رێكاره‌كانمان تووندتر كردووه‌ته‌وه”.
به‌پێی ماده‌ى 22 له یاسای پاراستنى دارستان، یاسای ژماره 10ـى ساڵى 2012 هه‌ركه‌سێك به‌شێوه‌ى نایاسایی دارببڕێت ئه‌وا جگه له به‌ندكردنى بۆ ماوه‌ى سێ مانگ، هه‌مانكات بڕی 500 هه‌زار دیناریش سزا پێبژاردنى له‌سه‌ر جێبه‌جێ ده‌كرێت.