شەش هەزار و 500 قوتابی هەیە

زانکۆی سۆران ناوەکەی دەگۆڕێت و دوو بەشیشی زیاد کرد

964+

شۆڕش قادری

زانکۆی سۆران ناوەکەی دەگۆڕێت بە زانکۆی سۆران بۆ زانستە کردارییەکان و دوو بەشیشی زیاد کرد.

رێبەر عەبدولغەفار بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی سۆران بە 964ـی وت، “بە بڕیاری ئەنجومەنی زانکۆ، ناوی زانکۆی سۆران دەگۆڕدرێت بە زانکۆی سۆران بۆ زانستە کردارییەکان”.

“دوو بەشی زمانی عەرەبی لە فاکەڵتی پەروەردە و پەرستاری لە فاکەڵتی زانست بۆ زانکۆکەمان زیادکراون، کە بۆ ئەمساڵی خوێندن 21 قوتابی لە بەشی عەرەبی و بۆ بەشی پەرستاریش 20 قوتابی وەرگیراون”، رێبەر عەبدولغەفار وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەمساڵ دوو هەزار و 203 قوتابی بۆ قۆناغی یەکەم لە زانکۆی سۆران وەرگیراون و بە گشتی شەش هەزار و 500 قوتابی لە هەموو بەشەکان دەوام دەکەن.

ئەوەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ یەکشەممە 10.11.2024 ئاهەنگی پانزەهەمین خولی دەرچوونی قوتابیان لە زانکۆی سۆران بەڕێوەچوو.

مامۆستایەکی زانکۆی سۆران

مامۆستایەکی زانکۆی سۆران "داهێنەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە"

لە زانکۆی سۆران 24 خوێندکار چاوەڕێی گرنتی داراین

لە زانکۆی سۆران 24 خوێندکار چاوەڕێی گرنتی داراین

خوێندکارە وەرگیراوەکانی زانکۆی سۆران بەیانی مەچن بۆ م...

خوێندکارە وەرگیراوەکانی زانکۆی سۆران بەیانی مەچن بۆ مامەڵەکانتان