هاتوچۆ رێکدەخرێتەوە و سزا دەدرێن

شۆفێرانی رانیە چیدی ئۆتۆمبێل لەناو بازاڕ و لەسەر شەقام جێمەهێڵن

964+

شۆڕش قادری

لە سبەینێوە هەر شۆفێرێک ئۆتۆمبێلەکەی لەناو بازاڕی رانیە رابگرێت و بەجێیبهێڵێت، سزا دەدرێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی راپەڕین لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، “لە رۆژی یەکشەممەوە 10.11.2024 هەر شۆفێرێک ئۆتۆمبێلەکەی لـە نـاو سـەنتـەری بـازاڕی رانیە، واتە (لای عیادەی پزیشکەکان بۆ فولکەی شەهید هیوا، شەقامی سەرا، مزگەوتی گەورە، نەخۆشخانەی سەید عەلی) رابگرێت، پێویستە بەشێوەی کاتی رایبگرێت و یەک ساید بێت و هێمای چواری پێکردبێت کە گوزارشتە لەوەی راگرتنەکەی کاتییە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە شۆفێران بە یەک ساید ئۆتۆمبێلەکانیان رابـگـرن لەو شـوێـنـەی کە رێگەپێدراوە بۆ وەستاندنی کاتی، بەپێچەوانەوە ئەگەر لە شوێنێک رایبگرن کە وەستاندنی ئۆتومبێل تێـیـدا قـەدەغـەیـە یـان دووساید رایبگرن و چواری پێـنـەکـردبـێـت، تووشی لـێـپێـچـینـەوەی یاسایی دەبن”.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی راپەڕین داوا لە شۆفێرەکان دەکات پابەندی ئەم ئاگادارییە بن چونکە بە قسەی خۆیان، ئامانجیان رێکخستنی رەوشـی هـاتـوچـۆ و جـوانـکردنی سیمای شاری رانیەـیە.

ترافیکەلایتەکانی راپەڕین و سەیداوا لە رانیە کار ناکەن

ترافیکەلایتەکانی راپەڕین و سەیداوا لە رانیە کار ناکەن

لە رانیە ئۆتۆمبێل لە چوار کەسیدا

لە رانیە ئۆتۆمبێل لە چوار کەسیدا