بۆ ناساندن و پاراستى سروشت و ژینگه‌یه‌

له‌م هه‌فته‌یه‌ گه‌شتوگوزارى چۆمان سێیه‌م گه‌شتى پاییزه‌ى ئه‌نجام ده‌دات

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

گه‌شتوگوزارى قه‌زاى چۆمان خه‌ریكی ئاماده‌كارییه‌ بۆ ئه‌نجامدانى سێیه‌مین گه‌شتی پاییزه‌ى بۆ ئه‌مه‌ مه‌به‌سته‌ش ئاگاداریه‌كی بۆ هەموو کۆمپانیاو نوسینگەی گەشتیاری و گروپی شاخەوانی و ژینگەدۆست و ئەوکەسانە كردووه‌ كه‌ حەزیان بەشەومانەوە هەیە لە نێو سروشت دەتوانن بەشدار گه‌شته‌كه‌ بكه‌ن.

هه‌ڵگورد محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشه‌توگوزارى چۆمان به‌ 964ـى وت، گه‌شتى پاییزه‌ى ئه‌مساڵ له‌ رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ین و له‌ ئێستاشه‌وه‌ چه‌ندین گروپ و كه‌سایه‌تى په‌یوه‌ندیان پێوه‌ كردوون بۆ به‌شدارى گه‌شته‌كه‌یان.

وتیشی “ئامانج له‌ ئه‌نجامدانى ساڵانه‌ى ئه‌م گشته‌ بۆ زیاتر ناساندن و پاراستى سروشت و ژینگه‌یه‌ و ئه‌و شوێنه‌ گه‌شتیاریانه‌یه‌ كه‌ له‌ سنوورى قه‌زاكه‌ماندا هه‌یه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌و دوو گه‌شته‌ى پاییزییه‌ى كه‌ له‌ دوو ساڵى رابردوو ئه‌نجامیانداوه‌ سه‌ركه‌وتوو بونه‌ له‌ گه‌یاندنى په‌یامه‌كانیان و پێشبینیش ده‌كات گه‌شته‌كه‌ى ئه‌مساڵیان له‌وانه‌ى دیكه‌ سه‌ركه‌وتوو تر بێت.

روونیشیكرده‌وه‌، لە نێو سروشتی باڵەکایەتی و کەمپینگ و شەومانەوە لە نێو سروشت و چالاکی جۆراو جۆر، ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

گه‌شته‌گوزارى چۆمان هه‌موو ئه‌و گروپ و كۆمپانیا و كه‌سایه‌تییه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ 14.11.2024 كاتمێر 3:00ـى دواى نیوه‌ڕۆ له‌ ناوچه‌ى (جناسان) سه‌ر رێگاى گۆمى فێڵاو  ئاماده‌ بن بۆ ده‌ستپێكردنى گه‌شته‌كه‌یان.

چه‌ند رێكارێكی نوێ له‌ گۆمی فێڵاو ده‌گیرێته‌ به‌ر

چه‌ند رێكارێكی نوێ له‌ گۆمی فێڵاو ده‌گیرێته‌ به‌ر