دەرچوونى ترەمپ هۆکارە

پارەکانى ئیلۆن مەسک 300 ملیار دۆلارى تێپەڕاند

964+

وریا فەتاح

ئەمڕۆ هەینى، پشکەکانی کۆمپانیای تێسلا زیاتر لە 6% بەرزبوونەوەیان بەخۆوە بینی و سامانەکەى ئیلۆن مەسکیش 10 ملیار دۆلارى دیکەى هاتەسەر و 300 ملیارى تێپەڕاند.

وادیارە دەرچوونى ترەمپ بە نازونیعمەت بۆ ئیلۆن مەسک شکایەوە، تا دوێنێ زیاتر لە 26 ملیار دۆلار لە سامانەکەى زیاد بوو، بەڵام ئەمڕۆ 10 ملیارى دیکەشى هاتەسەر.

پشکەکانی کۆمپانیاى تێسلا لەم هەفتەیەدا دوای سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ بەڕێژەی نزیکەی 27% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەوەش لەکاتێکدا وەبەرهێنەران زیاتر گەشبین بوون بەوەی گەڕانەوەی ترەمپ بۆ کۆشکی سپی رەنگە سوودی بۆ تێسلا هەبێت.

گۆڤاری فۆربێس ئاماژەی بەوە کردووە، سامانی ئیلۆن ماسک، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا و دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان، ئەمڕۆ هەینی 300 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە، ئەوەش بۆ یەکەمجارە لە ماوەی زیاتر لە دوو ساڵدا.

سامانی ماسکی تەمەن 53 ساڵ لەکاتی بەرزبوونەوەی پشکەکانی کۆمپانیای تێسلا لە رۆژی هەینیدا 10 ملیار دۆلار زیادیکردووە، ئەمەش وایکردووە 70 ملیار دۆلار لە نزیکترین رکابەرەکەی کە لاری ئیلیسۆن سەرۆکی ئۆراکل، دەوڵەمەندتر بێت.

ئیلۆن ماسک، پشتیوانێکى سەرەکی ترەمپ بووە بە درێژایی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان، بەشێوەیەک زیاتر لە 130 ملیۆن دۆلاری بۆ کەمپەینى لایەنگری ترەمپ لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندان خەرج کرد.

ترەمپ بوو بە سەرۆک کەچى ئیلۆن مەسک قازانجى کرد

ترەمپ بوو بە سەرۆک کەچى ئیلۆن مەسک قازانجى کرد