چینی و ئێرانیین

ترس لە نەمانی غاز خەڵکی حلەی توش بە کڕینی تەباخی نەوت کردووە

964+
ئەحمەد مستەفا

پەیامنێری بەشی عەرەبی 964، لە حلەی بابل 100 کیلۆمەتر دوور لە بەغدای پایتەخت، تێبینی کڕینی تەباخی نەوتی لەلایەن بەشێک لە دانیشتووانی ناوچەکە کردووە، لە کاتێکدا ترس هەیە کەمی و نەمانی غاز لە ناوچەکە رووبدات.

چەند ساڵ پێش ئێستا، حلەی ناوەندی بابل ژمارەی دانیشتووانەکەی 970 هەزار کەسە بوو، نائارامی لە بەرهەمی غاز وایکردووە، هەندێک لە خێزانەکانی “تەباخی نەوت” بکڕن کە بە نەوت و پڵیتە کار دەکات، وەک بەدیلێک بۆ چێشتلێنەری مۆدێرن “سۆپای غاز” لە ئەگەری ئەوەی کە نەتوانرێت غازی شل بەدەستبهێنن.

سەرەڕای ئەوەش ژنان پێیان باشترە، بۆ زستان تەباخی نەوت بەکاربهێنن کە ئامرازێکی سەرەکی بووە بۆ گەرمکردنەوە لە رابردوودا، فرۆشیارانی بازاڕێکی حلە دەڵێن، کە ئەو تەباخەی ئێستا بەردەستە دروستکراوی ئێران و چینە، قەبارە گەورەکەی بە نرخی 15 هەزار دینار و قەبارەی بچوکەکەی بە هەشت هەزار دینارە.

سەلیم رەفی، خاوەن دوکان قسەی بۆ 964 کردووە و دەڵێت، تەباخی نەوت جێگەی سەرنجی زۆرێک لە خێزانەکانە کە لە کاتی پێویستدا، وەک بەدیلێک بۆ ئامێرە مۆدێرنەکانی چێشت لێنان بەکاریدەهێنن، هەروەک هەندێک لە خێزانەکان پێیان باشە بۆ چێشتلێنان بۆ هەندێک خواردنی زستانە، چونکە یارمەتیدەرە لە چێشت لێنانێکی باش لەسەر ئاگرێکی کەم بۆ ماوەیەکی زۆر.

مەهدی جلاوی، فرۆشیار بۆ تۆڕی 964 وتی، ئێمە هەموو جۆرەکانی تەباخمان هەیە، لەم دواییانەدا خواست لەسەر کڕین زیادی کردووە، ئەمەش لەئەنجامی دۆخی هەرێمایەتی ئاڵۆزی ناوچەکە و ترسی بەشێک لە خێزانەکان لە پچڕانی دابینکردنی غاز.

ئەوە لە کاتێکدا، ساڵانە عێراق بە مەبەستی بەرهەمهێنانی کارەبا بە غاز، بە نزیکەی 45 ملیۆن مەتر سێجا لە رۆژێکدا لە ئێرانەوە هاوردە دەکات و لەماوەی رابردووشدا چەند جارێک بەهۆی دواکەوتنی دانەوەی قەرزەکان، ئێران هەناردەکردنی غازی بۆ عێراق راگرتوەوە، لە بەرامبەردا غازی ناوخۆ بۆ LPG بەکاردەهێنرێ، ئەوەش هاوتایە لەگەڵ ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل.