خەبات
کچێکى تەمەن 17 ساڵ لە زێى گەورە خنکا
964+
وریا فەتاح
کچێکى تەمەن 17 ساڵ لە زێى گەورە لە سنوورى خەبات خنکا و تائێستا تەرمەکەى نەدۆزراوەتەوە.
زانا غەواس، بە 964ـى وت،” کەمێک لەمەوبەر مامى کچەکە پەیوەندى پێوە کردووم و وتى کچێکى تەمەن 17 ساڵمان خنکاوە و بەهانامان وەرە بۆ دۆزینەوەى تەرمەکەى”.
“ئەو شوێنەى کچەکە لێى خنکاوە، دەکەوێتە زێى گەورە لە نزیک گوندى زەنگەڵ”، زانا غەواس واى وت.
زانا غەواس، گەنجێکى مەلەوانى تەقتەقە و لە حاڵەتى خنکاندا کەسووکارى خنکاوەکان پەیوەندى پێوە دەکەن و داوا دەکەن بە هانایانەوە بچێت بۆ دۆزینەوەى تەرمەکەى و لەماوەى رابردوودا ژمارەیەکى زۆر تەرمى دەرهێناوەتەوە.