شەقام و مەنهۆڵەکانی پاک کردەوە
هەڵەبجە خۆی بۆ بارانی داهاتوو ئامادە دەکات
+964
ژێوار خدر
لە دوای هاتنی ئەو شەپۆلە بارانەی لە چەند رۆژی رابردوودا رووی لە هەرێمی کوردستان کرد، شارەوانی هەڵەبجە هەڵمەتێکی پاککردنەوەی شەقام و مەنهۆڵەکانی شارەکەی دەستپیکرد بۆ ئەوەی بۆ بارانی داهاتوو دووربن لە زیان.
شارەوانییەکە رایگەیاند، لە هەڵمەتەکەدا کە لەژێر چاودێری لیژنەی سەرپەرشتیاری سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە ئەنجامدراوە، هەموو شەقام و شوێنە گشتییەکانی ناو هەڵەبجەیان لە پیسی و قوڕ و لیتە پاک کردەوە.
دەشڵێت، جگە لە پاک کردنەوەی شەقامەکان، ئامێری ساروخیان بەکارهێناوە، بۆ بەردانەوەی سەرجەم ئەو مەنهۆڵانەی کە لە پاش هاتنی شەپۆلی بارانەکەی رابردوودا گیرا بوون، بۆ ئەوەی بۆ بارانی داهاتوو کێشەی لافاو و کۆبوونەوەی ئاو درووست نەبێت.