بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل

چوار کورد لە ورمێ لەسێدارە دەدرێن یەکێکیان خەڵکی سلێمانییە

964+

شۆڕش قادری

بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل، چوار کورد لە زیندانی ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان، لەسێدارە دەدرێن یەکێکیان خەڵکی سلێمانییە.

پەیوەندییە گشتییەکانی داواکاری گشتیی پارێزگای ورمێ لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، “لە دوو کەیسی جیاجیادا چوار کەس بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل و هاوکاری دەزگای هەواڵگری مۆساد، سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سێ لەو کەسانە لە گواستنەوەی ئامێرەکانی تیرۆرکردنی موحسن فەخریزادە زانای ئەتۆمییەکەی ئێران بۆ ناوخۆی ئەو وڵاتە، دەستیان هەبووە و هاوکاری ئیسرائیلیان کردووە.

بەپێ راپۆرتێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەو سێ بەندکراوە دووانیان بەناوەکانی ئیدریس ئاڵی و ئازاد شوجاعی خەڵکی شاری سەردەشتـن لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئەوەی دیکەشیان ناوی رەسوڵ ئەحمەد محەمەدـە و خەڵکی شاری سلێمانییە.

جگە لەو چوار کەسە، پێشتریش لانیکەم حەوت بەندکراو لە زیندانەکانی ورمێ و قزڵحیساری کەرەج بە تۆمەتی سیخۆڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارە دراون.

موحسین فەخریزادە زانای ئەتۆمی ئێران لە تشرینی دووەمی ساڵی 2020 لە ناوچەی ئەبسەردی دەماوەند لە نزیک تاران تیرۆر کرا و ئەوکات دەسەڵاتداری ئێران ئیسرائیلیان بە ئەنجامدانی ئەو کارە تۆمەتبار کرد.

ئەو چوار بەندکراوەی لە سێدارەدان؛ بنەماڵەکانیان نازان...

ئەو چوار بەندکراوەی لە سێدارەدان؛ بنەماڵەکانیان نازانن گۆڕیان لە کوێیە

مانگی رابردوو 161 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەسێ...

مانگی رابردوو 161 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەسێدارە دراون