"كه‌سانى نه‌ناسراو ئه‌و كاره‌یان كردووه"
له وه‌رتێ چه‌ندین پیكاب دارى بڕاوه له رێگەى زیادكردنى ئاشكرا ده‌فرۆشرێن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ناحیه‌ى وه‌رتێی سه‌ر به رواندز، چه‌ندین پیكاب دارى بڕاوه له رێگاى زیادكردنى ئاشكراوه ده‌فرۆشێت، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ش ده‌ڵێت، داره‌كان له هیچ هاوڵاتییه‌ك نه‌گیراوه، به‌ڵكو پێشتر له‌لایه‌ن كه‌سانى نه‌ناسراوه‌وه بڕابوون.
رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی 14.11.2024 کاتژمێر 10:00ـی سەرلەبەیانی، لە بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی وەرتێ، لە ژێر چاودێری و سەرپەرشتی جێگرایەتیی داواكاری گشتیی رواندز داره‌كان ده‌فرۆشرێن.
شۆڕش حەسەن، بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێ راگەیاند، ئه‌و دارانه‌ى ده‌فرۆشرێن پێشتر له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سانێكی نه‌ناسراوه‌وه بڕاونه‌ته‌وه و ئه‌وانیش له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆیان داره‌كانیان گواستوونه‌ته‌وه ناحیه.
وتیشی “بڕینه‌وه‌ى ئه‌م دارانه بۆ ساڵى 2023 ده‌گه‌ڕێته‌وه بەرلەوەی وەك بەڕێوەبەری ناحیە دەستبەكاربم، سكاڵاشمان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه تۆماركردووه كه هه‌ڵساون به‌بڕینه‌وه‌ى ئه‌م دارانه”.
ئاماژه‌ى به‌وەش كرد، ئه‌و شوێنه‌ى داره‌كانى لێ بڕدراون زۆر دووره و ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌رك و خه‌رجی ناحیه كرێكاریان گرتووه و داره‌كانیان پارچه‌كردووه و گواستویه‌تیانه‌وه چونكه ده‌ڵێت “داره‌كان به‌ته‌مه‌نن و به بڕاوه‌یی و بێ پارچه كردن له‌و شوێنه به‌جێهێڵدراون”.
روونیشیكرده‌وه، بەپێی یاسای ژمارە (1)ی ساڵی 2021 بەشێوەی زیادكردنی ئاشكرا لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی وەرتێ، لەرێگەی لیژنەیەكی تایبەت، ئه‌و دارانه ده‌فرۆشرێن و داواش له‌و كەسانه ده‌كات كه خوازیاری كڕینی دارن پێویستە سەردانیان بكه‌ن بۆ سپاردنی بارمتەی پێویست.