سەرژمێریی 1957 دەکرێتە بنەما

حکومەتی عێراق داواکارییەکانی هەرێمی لەبارەی سەرژمێری پەسەند کرد

964+

ژووری هەواڵ

لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق تێبینی و داواکارییەکانی هەرێمی کوردستانی لەبارەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان پەسند کرا و خەڵک لەسەر بنەمای ناوچە بنچینەییەکانی خۆیان تۆمار دەکرێن، نەوەک شوێنی نیشتەجێبوون.

ئەمڕۆ سێشەممە 5.11.2024، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبووەوە، سەرچاوەیەکیش لە حکومەتی عێراق بە 964ـی راگەیاند داواکاری و تێبینییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەبارەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان خرایەڕوو و پەسەند کرا.

بەگوێرەی بڕیارەکە، تۆمارکردنی خەڵکی ناوچەکانی مادەی 140 لە شوێنی خۆیان دەبێت و بەگوێرەی سەرژمێریی ساڵی 1957 دانیشتووانی پارێزگاکە تۆمار دەکرێن.

لە کەرکوک بەگوێرەی سەرژمێریی ساڵی 1957 دانیشتووانی پارێزگاکە تۆمار دەکرێن و هەر هاوڵاتییەک لە تۆماری 1957 ناوی نەبێت بە خەڵکی کەرکوک لەقەڵەم نادرێت.

ساڵی 1957 سەرژمێری گشتی دانیشتوان ئەنجامدرایەوە و لەو ساڵەدا ژمارەی دانیشتوانی عێراق  6 ملیۆن و 536 هەزار و 109 كەس بووە.

تێبینی: ئەم هەواڵە لە رێکەوتی 6.11.2024 زانیاری نوێی بۆ سەربار کراوە

کوردانی تاراوگە پێویست ناکا بۆ سەرژمێری بگەڕێنەوە

کوردانی تاراوگە پێویست ناکا بۆ سەرژمێری بگەڕێنەوە