22 شوێن دیاریکراون
پارکی جیۆلۆجی لە کوردستان دەکرێتەوە
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
لە هەرێمی کوردستان 22 شوێن دیاریکراون بۆ ئەوەی ببنە شوێنێکی گەشتیاری جیۆلۆجی و هەریەکە لە تونی بابا و زۆرەگڤان و ئەشکەوتی کونەبا و چەندانی دیکەی تێدایە.
د. فازیل لاوە پسپۆڕی چینەکانی زەوی بە 964ـی وت، “کوردستان شوێنی پێکدادانی پلێتی ئێرانی و عەرەبیە و تایبەتمەندی جیۆلۆجی دەگمەنی هەیە کە لە سەرجەم وڵاتانی عەرەبیدا نییە.
باسی لەوەشکرد، لە کوردستاندا ناچەی جیۆلۆجی تایبەتمەند زۆرە و دەتوانرێت بکرێتە پارکی گەشتیاری جیۆلۆجی، لەئێستاشدا لەهەوڵدان 22 شوێن لە رێکخراوی یونسکۆ تۆمار بکەن.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری