بەرەو کۆشکی سپی

بە هۆی سمۆرەیەکەوە رەنگە کامالا نەبێتە سەرۆکی ئەمریکا

+964

ژووری هەواڵ

بە هۆی سمۆرەیەکەوە رەنگە کامالا نەبێتە سەرۆکی ئەمریکا، چیرۆکێکی سەیرە ها؟!!
(پێنۆت) بەناوبانگترین سمۆرەیە لە نیویۆرک، ژن و پیاوێک بەخێوی دەکەن و رۆژانە ڤیدیۆی جوان جوانی لێ دروست دەکەن و لە ئینیستاگرام بڵاوی دەکەنەوە، ئینیستاگرامەکە 600 هەزار فۆڵۆوەرزی هەیە
سمۆرەکە، پێش دوو رۆژ پۆلیسی نیویۆرک چوون و لە ماڵی خاوەنەکەی بردیان و کوشتیان.
خاوەنەکەی لەسەر ئینیستاگرام نوسیبووی سمۆرە نازدارەکەمیان رفاند و کوشتیان.
ئەم مەسەلەیە لە نیویۆرک تەقییەوە و هەموو خەڵک باسی دەکەن، جا نەگبەتی کامالا ئەوەیە خەڵکەکە دەڵێن خەتای ئەوە، چونکە ئەو جێگری سەرۆکە و لە کاتی دەسەڵاتی ئەودا بێبەزەییانە ئاژەڵەکە لە ماڵەکە براوە و کوشتوویانە.
کەمپەینەکەی ترەمپ ئەمەیان لە خوا دەویست، هەموو سۆشیال میدیایان کردووە بە پۆستی خەمخواردن بۆ سمۆرەکە.
ئیلۆن مەسکیش دەرگای ئێکسی کردووەتەوە بۆ ئەم بابەتە و خۆیشی نووسیویەتی ”هەرچەند لێم بدەیت بەهێزتر دەبم”.
پۆلیسی نیویۆرک بەپەلە روونکردنەوەی داوە و دەڵێن ئەو سمۆرەیە و راکۆنێک کە ئەو ماڵە هەیانبووە هەردووکیان نەخۆش بوون و مەترسی بوون، بۆیە بە بەزەییانە کوژراون.
بەڵام ئەمە دادی پۆلیسی نەدا و خەڵک تووڕەن، دەشڵێن بۆ ئەم رۆژە گرنگە رەنگە زەرەر لە دەنگەکانی کامالا بدات.

65 ملیۆن ئەمریکی لە دەنگدانی پێشوەختەی ئەمریکا دەنگیان ...

65 ملیۆن ئەمریکی لە دەنگدانی پێشوەختەی ئەمریکا دەنگیان دا