تیمى 964 یش له‌وێیه
ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژاردنى گشتى بۆ دیاریكردنى سه‌رۆكى ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هه‌ڵبژاردنى گشتى له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا به‌ڕێوه ده‌چێت و هاوڵاتیان له‌رێگه‌ى سندوقه‌كانى ده‌نگدانه‌وه سه‌رۆكێك بۆ وڵاته‌كه‌یان دیاری ده‌كه‌ن.
بریاره كاتژمێر حەوتی بەیانی بە كاتی ئەمریكا، كە دەكاتە 3:00ـى دواى نیوه‌ڕۆ به كاتى هه‌ولێر، بنكه‌كانى ده‌نگدان بكرێنه‌وه و به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى راگه‌یه‌ندراوه زیاتر له 240 ملیۆن هاوڵاتى ئه‌مریكا مافى ده‌نگدانیان هه‌یه.
لەگەڵ ئەوەشدا شێوازی دەنگدان لە ئەمریكا جیاوازە و لە رۆژانی رابردووش تا دوێنێ، زیاتر لە 70 ملیۆن هاوڵاتی ئەمریكی دەنگی خۆیان لە رێگەی ئەلیكترۆنی و پۆستە و ئیمەیلەوە داوە.
لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ، كاندیدی کۆمارییەکان و کامالا هاریس كاندیدی دیموکراتەکان كێبڕكێ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى پۆستی سه‌رۆكى ده‌كه‌ن، له‌ئه‌گه‌رى بردنه‌وه‌ى دووه‌میشیاندا، له مێژووى ئه‌و وڵاته‌دا ده‌بێته یه‌كه‌مین ژن بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆكى ئه‌م وڵاته.
هەڵبژاردنی ئەمریكا بایەخی زۆری بۆ هەموو دنیا هەیە بەهۆی ئەوەی ئەو وڵاتە و حكومەتەكەی كاریگەرییان بەسەر بڕیار و گۆڕانكارییەكان لەسەر هەموو جیهان هەیە و ئەمریكا یەكێكە لە زلهێزەكانی جیهان و دەستی گەیشتووەتە زۆربەی ناوچەكان،
كامالا و ترەمپ قسەی كۆتایی خۆیان كرد
پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی گشتی، كامالا هاریس ژنە كاندیدی دیموكراتەكان لە دواكەمپەینی هەڵبژاردندا رایگەیاند، لە هەڵبژاردندا سەركەوتوو دەبێت و لە ترەمپ دەباتەوە.
وتیشی، “هەڵبژاردنەكە بۆ داهاتووی ئەمریكییەكان گرنگە و هەموو دەنگێك گرنگە، هەروەها ئەو هەڵبژاردنە دابەشبوونی ئەمریكییەكان كۆتایی پێدەهێنێت”
لە لای خۆیەوە دۆناڵد ترەمپ كاندیدی كۆمارییەكان لە دوادەركەوتنی پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی گشتی، لە پەنسلڤانیا رایگەیاند، هەڵەكان راستدەكاتەوە و ئەو پشێوییەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە كۆتایی پێدێنێت.
هەروەها ترەمپ رایگەیاند، داوادەكات سزای لەسێدارەدان ئەو كەسانە بگرێتەوە، كە بە قاچاخ دێنە ناو ئەمریكا و هاوڵاتی ئەمریكی و پۆلیس دەكوژن.
964 لە ئەمریکایە
جێی ئاماژەیە چەند رۆژێكە تیمى 964 له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكان بۆ رووماڵى هه‌ڵبژاردنه‌كه و تا ئێستا دەیان راپۆرت و بەرنامەی كورت و زانیاری‌یان سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەمریكا پێشكەش بە وەرگران كردووە و ئەمڕۆ و سبەیش بەردەوام دەبن.
هەڵبژاردنی ئەمریكا نزیكە و ترەمپیش هەرای ناوەتەوە
هەڵبژاردنی ئەمریکا
توانا نەقی نێردراوی 964
تا حەوت ویلایەتە خۆڵەمێشیەکە یەکلانەبێتەوە براوە دەرناکەوێت
بەرەو کۆشکی سپی
بە هۆی سمۆرەیەکەوە رەنگە کامالا نەبێتە سەرۆکی ئەمریکا
کچی سەرۆک لە کوێیە؟
ئیڤانکا لە سەروبەندی دەنگدان 16 وانەی بڵاوکردەوە یەکێکیان باسی باوکی ناکات
هەڵبژاردنی گشتییە
ئایا سبەی پۆستی سەرۆكی ئەمریكا یەكلادەبێتەوە؟
بەرەو كۆشكی سپی