فێستیڤاڵی شانۆی شەقام لە کەرکوک
شانۆكارانی رۆژهەڵات پشكی شێریان بەركەوت
964+
كاروان ساڵحی – كەركوك
بەهۆی ماوەی سێ رۆژە کەرکوک پڕ بووە لە میوان و هەوادارانی هونەر، هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەر شەقامە لە شارەکەی كەركوك بە بەشداری 14 وڵات.
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 4.11.2024 كۆتا رۆژی فێستیڤاڵەكە بوو، لیژنەی داوەری و هەڵسەنگاندن ئەنجامی نمایشە شانۆكانی راگەیاند و لە كۆی 10خەڵات شانۆكارانی رۆژهەڵات توانیان 4 خەڵات ببەنەوە، خەڵاتی باشترین ژنە شانۆكار و سێ خەڵاتی دیكە بەدەست بهێنن.
موفیدە زارع زادە براوەی خەڵاتی باشترین ژنە شانۆكار بە 964 ـی وت، ”زۆر خۆشحاڵم توانیم باشترین خەڵاتی ژنە شانۆكار بەدەست بهێنم، هیوادارم دەرفەتم هەبێت هەمو ساڵێك بەشداریی لەو فێستیڤاڵە بكەم”.
لوقمانی شەهابی لە بەشی میدیای شانۆكارانی رۆژهەڵاتی كوردستان بە 964ـی وت، ”بە شانازیەوە توانیمان چوار خەڵاتی فێستیڤاڵ بەدەست بهێنین هیوای سەركەوتن بۆ بەڕێوەبەرانی فێستیڤاڵ دەخوازین” .
هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی شەقام، بە چاودێریی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ گرووپی هەواری شار بەڕێوەچوو، میوانی ئەوروپی و ئەمریکی و فارسی تێدا ئامادەبوون.
نمایشی شانۆی منداڵان
خەڵاتی یەكەم شانۆگەری كێ دایكی منە ( شانۆكارانی هەڵەبجە)
خەڵاتی دووەم شانۆگەری دە لە سەر دە ( تیپی شانۆی گەرۆك / بەغدا)
خەڵاتی سێیەم شانۆگەری مریشكی دراوسێكەمان قاز نیە ( رۆژهەڵاتی كوردستان )
خەڵاتی باشترین بیرۆكە
بۆ بیرۆكەی ژنێكی ئازاد ( تونس)
خەڵاتی باشترین ژنە شانۆكار
موفیدە زارع زادە ( رۆژهەڵاتی ئێران)
خەڵاتی باشترین شانۆكاری كوڕ
ئومێد قارمزی (رۆژهەڵاتی كوردستان)
خەڵاتی باشترین دەرهێنان
رافائێل ریی ( ئیسپانیا)
خەڵاتی باشترین كاری تیم
تیمی شانۆی نیمە ( رۆژهەڵاتی كوردستان)
خەڵاتی باشترین نمایش
قم یا بابا ( وڵاتی لوبنان)
خەڵاتی لیژنەی دادوەری
تیپی سێكانیان ( كەركوك عیراق)
پێداچوونەوە – ژوولی عەدنان