هەڵەكە لە كوێیە؟

%4ی قوتابیان لە زانکۆلاین ناویان نەهاتووەتەوە

964+

ژوولی عەدنان

کۆمەڵێک لە دەرچووانی 12 ی ئامادەیی بە کۆنمرەی بەرزەوە چاوەڕوانی ئەنجامی زانکۆلاین بوون، بەڵام ناویان لە هیچ زانکۆ و پەیمانگەیەک نەهاتووەتەوە.

سینان ئیسماعیل، لە هەولێر دادەنیشێت و باوکی یەکێک لەو خوێندکارانەیە، کە بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی رنینەوەی بەرهەمی چەند ساڵەی خوێندنی کوڕەکەیەتی، بە 964 ی وت: کوڕەکەم دەرچووی بەشی زانستییە و کۆنمرەکەی زۆر بەرزە %88.4 ی هێناوە، بەڵام ناوی لە هیچ شوێنێک نەهاتووەتەوە.

عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لەوبارەیەوە تایبەت بە 964 وتی: ئەمەی روویداوە هەڵەی تەکنیکییە، رێژەی ئەو خوێندکارانە %4 ە و لەوانەیە بە هەڵە فۆڕمیان پرکردبێتەوە یا send یان نەکردبێت

وتیشی: خوێندکار دەتوانێت لە رێگەی چوونەناو هەژماری تایبەتەکەی خۆی لە زانکۆلاینەوە فۆڕمی سکاڵا پڕبکاتەوە.

دوێنێ یەكشەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی زانكۆلاین راگەیاندرا و زیاتر لە 43 هەزار قوتابی ناویان لە كۆلیژ و پەیمانگەكانی كوردستان بۆ وەرزی نوێی خوێندن دەرچوو.

وەزارەتی خوێندنی باڵا: یەکشەممە ئەنجامى زانکۆلاین راد...

وەزارەتی خوێندنی باڵا: یەکشەممە ئەنجامى زانکۆلاین رادەگەیەنین

ئەنجامى زانکۆلاین رادەگەیەنرێت

ئەنجامى زانکۆلاین رادەگەیەنرێت