"کورد و عێراقیشیان تێدایە"

ئەمساڵ زیاتر لە 30 هەزار کۆچبەر خۆیان گەیاندووەتە بەریتانیا

964+

شۆڕش قادری

ئەمساڵ زیاتر لە 30 هەزار کۆچبەر خۆیان گەیاندووەتە بەریتانیا و لانیکەم 60 کەسیش لەو رێگایەدا گیانیان لەدەستداوە، رێژەکەش بەراورد بە ساڵی رابردوو زۆر زیاتر بووە.

ماردین حەمید بەرپرسی راگەیاندنی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران بە 964ـی وت، “بەپێی ئامارەکانمان، لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە تا ئێستا، زیاتر لە 30 هەزار کۆچبەر بە بەلەمی لاستیکیی و بە شێوەی نایاسایی خۆیان گەیاندووتەوە بەریتانیا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کۆچبەرانە لە فەڕەنساوە و لەڕێی نۆکەندی ئینگلیزەوە گەیشتوونەتە بەریتانیا و ژمارەکەش لەکۆی ئەو ژمارەیە زیاترە کە لە تەواوی ساڵی 2023، تۆمار کراوە.

“بەدڵنیایەوە بەشێک لەو کۆچبەرانە کورد و خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراقن، بەڵام تا ئێستا ژمارەیان بەوردی دیار نییە”، ماردین حەمید وای وت.

ئەوەشی خستەڕوو کە لەمساڵدا لانیکەم 60 کۆچبەر لە نۆکەندی ئینگلیز خنکاون و ئەوەش ژمارەیەکی پێوانەیی قوربانیانی ئەو رێگایەیە.

هەرچەندە حکومەتی نوێی بەریتانیا بەڵێنی دابوو، بە توندکردنەوەی رێوشوێنەکان، پەڕینەوە مەترسیدارەکانی کۆچبەران لە نۆکەندی ئینگلیز کەم بکاتەوە، بەڵام تادێت چوونی کۆچبەران بۆ ئەو وڵاتە زیاتر دەبێت.

قاچاخچی ئەو بەلەمەی کە بەهۆیەوە کوردێک خنکا دادگایی کر...

قاچاخچی ئەو بەلەمەی کە بەهۆیەوە کوردێک خنکا دادگایی کرا

دوو هۆکار کۆچبەرانی لە بەریتانیا تۆراندووە

دوو هۆکار کۆچبەرانی لە بەریتانیا تۆراندووە

لە رۆژێکدا زیاتر لە 970 کۆچبەر لە نۆکەندی ئینگلیز پەڕیون...

لە رۆژێکدا زیاتر لە 970 کۆچبەر لە نۆکەندی ئینگلیز پەڕیونەتەوە