چاوەڕێی تاوەباران و هەورەبروسکەش بکەن

باران بارین بەردەوام دەبێت و پلەی گەرماش نزم دەبێتەوە

964+

شۆڕش قادری

ئەم دوو رۆژەش، باران بارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرماش دوو بۆ سێ پلە نزم دەبێتەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ دووشەممە 4.11.2024 ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان، لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم نمە باران دەبێت و هەندێک کاتیش بۆ تاوە باران و بروسکە دەگۆرێت و کاریگەری لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت.

بەڵام لە ئێوارەدا کاریگەری  باران بارین بە لاوازی دەمێنێتەوە و بەشێوەی نمە بارانی پچڕپچڕ لە ناوچە شاخاوییەکان دەبێت، پلەی گەرماش دوو بۆ سێ پلە بەراورد بە  تۆمارکراوەکانى دوێنێ نزم دەبێتەوە.

بۆ سبەی سێشەممە، ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ نمە بارانی کەم کەم لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم، پاشان بۆ کاتەکانی ئێوارە کاریگەریی لاواز دەبێت بەرەو ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 21 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 15 پلەی سیلیزی

دهۆک: 17 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 20 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 16 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 16 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 11 پلەی سیلیزی

سۆران: 15 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 23 پلەی سیلیزی

لە سەیدسادق ئاوی باراناو سایدێکی چوون بۆ سلێمانی داخست

لە سەیدسادق ئاوی باراناو سایدێکی چوون بۆ سلێمانی داخست

کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەینێ جێگیرە

کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەینێ جێگیرە