لافاوە

رێگاى چه‌ند گوندێكى قه‌ره‌داغ داخراون

964+

فەرهاد حەسەن

قایمقامییه‌تى قه‌ره‌داغ ده‌ڵێت، به‌هۆى بارانى به‌خوڕ و دروستبوونى لافاوه‌وه‌ رێگه‌ى چه‌ند گوندێكی سنووره‌كه‌یان داخاراون و ئێستا تیمه‌كان خه‌ریكی كردنه‌وه‌ى رێگاكانیانن.

ئه‌و گوندانه‌ى رێگاكانبان داخراوه‌ بریتین له‌ شیوی قازی، دوکەرۆ و دوکان.

قایمقامییه‌ت، ئاگاداری دانیشتوانی قەزاكه‌ى كردووه‌ته‌وه‌، رێگای ئه‌م گوندانه‌ بەتەواوەتی گیراون  و ئاستەنگی هاتووچۆیان بۆ دروست بووە و تیمەکانی ئاوەدانکردنەوە و بەرگری شارستانی لە هەوڵی بەردەوامدا دەبن بۆ پاککردنەوەی رێگاکان و كردنه‌وه‌یان.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه‌، هاوکاری ئەو ماڵانەش ده‌كه‌ن، كه‌ پێویستیان بە هاوکاری بێت و داواشی كردووه‌ هاوڵاتیان ئەو رێگایانە بەکارنەهێنن تا به‌ یه‌كجارى دەكرێنه‌وه‌ و هاتوچۆ تێیدا ئاسایی دەبێتەوە.

قه‌نته‌ره‌كه‌ى گوندى هۆره‌یس داندرایه‌وه‌

قه‌نته‌ره‌كه‌ى گوندى هۆره‌یس داندرایه‌وه‌