به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى ده‌ربه‌ندیخان:

“باشتره‌ ئه‌مشه‌و شۆفێران تونێلى ده‌ربه‌ندیخان به‌كارنه‌هێنن”

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌هۆى بارانى به‌خوڕ له‌ ئێواره‌وه‌ دووجار به‌هۆى داڕمانى شاخه‌وه‌ به‌رده‌م تونێلی ده‌ربه‌ندیخان گیراوه‌ و ئاسته‌نگى هاتوچۆى دروستكردووه‌، هاتوچۆش داواده‌كات ئه‌مشه‌و شۆفێران ئه‌م تونێله‌ به‌كارنه‌هێنن.

موقه‌ده‌م جاسم عه‌لیخان، به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخان به‌ 964ـى راگه‌یاند، له‌ ئێواره‌وه‌ دووجار رێگاى به‌رده‌م تونێل داخراوه‌ و تیمه‌كانیش پاكیان كردووه‌ته‌وه‌، مه‌ترسی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ جارێكی دیكه‌ش به‌هۆى داڕمانى شاخه‌وه‌ دابخرێته‌وه‌.

وتیشی “داوا له‌ شۆفێران ده‌كه‌ین بۆ سه‌لامه‌تى گیانى خۆیان ئه‌مشه‌و تونێلى ده‌ره‌بندیخان به‌كارنه‌هێنن، به‌هۆى مه‌ترسی دووباره‌ داخرانه‌وه‌ى رێگاكه‌”.

دووپاتیشیكرده‌وه‌ كه‌ رێگاكه‌ى به‌رده‌م تونێلى ده‌ربه‌ندیخان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ترسناکە و به‌پێویستى نازانن بۆ ئه‌مشه‌و هاتوچۆى پێدا بكرێت.

سووتانى تانكه‌ره‌كه‌ تونێلى ده‌ربه‌ندیخانى داخست

سووتانى تانكه‌ره‌كه‌ تونێلى ده‌ربه‌ندیخانى داخست