توانا نەقی لە ئەمریکاوە وەڵامتان دەداتەوە
بۆچی هەڵبژاردنی ئەمریکا لە رۆژی سێشەممە و لە مانگی 11دا ئەنجام دەدرێت؟
توانا پێم بڵێ: بۆچی هەڵبژاردنی ئەمریکا لە رۆژی سێشەممە دەکرێت بە دیاریکراوی و دەبێت لە مانگی 11 دا بێت؟
پرسیارێکی جوانە، ئەمە نەریتێکی کۆنەو دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1845 ئەو کاتەی کۆنگرێس بڕیاریدا رۆژی سێشەممەی مانگی 11 بکرێتە رۆژی دەنگدان بۆ سەرۆکی ئەمریکا، هۆکارەکەی ئەوە بوو لە مانگی 11 وەرزی حاسڵات و کۆکردنەوەی کشتوکاڵ کۆتایی هاتووەو هێشتا وەرزی بەفر بارینیش دەستی پێ نەکردووە.
بۆچی رۆژی دووشەممە نەبێت؟
کۆمەڵگای ئەمریکی کۆمەڵگایەکی کریستیانن، یەکشەممان خەڵکەکە لە کڵێسا بوون، ئەو سەردەمە هۆکاری گواستنەوەش نەبووە، گەیشتن بە بنکەکانی دەنگدان یەک رۆژی دەویست بۆیە نەیاندەتوانی دووشەممان دەنگ بدەن.
باشە بۆ چوارشەممە نەبێت؟
ئەمریکا کۆمەڵگایەکی کشتوکاڵی بوو، رۆژی چوارشەممە هەفتە بازاڕی بەردبوومە کشتوکاڵییەکان بوو، بۆیە بەهۆی جوتیارەکانەوە ئەو رۆژە دیاری کراو هەروا مایەوە.