دوای رووماڵێكی 964

شارەوانیی سلێمانی دیوارە مەترسیدارەكەی بەكرەجۆ چارەسەر دەكات

+964

دیلان محەمەد جەزا

بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانەی رووی لە شاری سلێمانی کردووە، دیوارێکی راگر لەسەر دوو سایدی بەکرەجۆ خەریكە دەڕووخێت، بەڵام شارەوانی بەدەمییەوە هاتن و بڕیارە چارەسەری بكەن، ئەمەش دوای ئەوەی 964 دیوارەكەی پیشاندا و مەترسییەكەی خستەڕوو.

ئاکۆ عەلی جێگری سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی بە 964ی وت، هاتوون بۆ ئەوەی گڵ بخەنە ژێر دیوارەکە تا نەڕووخێت و مەترسی دروست نەکات.

باسی لەوەش کرد، چاوەرێ دەکەن تا کەشوهەوا ئارام دەبێتەوە و دیوارەکە دەڕووخێنن و سەرلەنوێ دروستی دەکەنەوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

شارەوانی سلێمانی بۆ کۆمپانیاکانی هەڵواسینی ریکلام: قە...

شارەوانی سلێمانی بۆ کۆمپانیاکانی هەڵواسینی ریکلام: قەرزەکانتان بدەنەوە