"نابێت پردی هاوکاری ئاسمانیی دروست بکات"

ئەمریکا رێگە نادات فڕۆکەکانی عێراق لە بەیروت بنیشنەوە

964+

ژوولی عەدنان

باڵێۆزخانەی ئەمریکا لە لوبنان رێگری لە نیشتنەوەی فڕۆکەکانی عێراق لە فڕۆکەخانەی بەیروت دەکات.

بە پێی راپۆرتێکی رۆژنامەی ئەخباری لوبنانی، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە لوبنان رێگری دەکات لە نیشتنەوەی فڕۆکەکانی هێڵی ئاسمانی عێراق کە هاوکاری مرۆیی دەگەیننە بەیروت و مەرجی ئەوەیان داناوە کە یارمەتییەکانی عێراق پێویستە لە رێگەی ئوردنەوە بێت، تاوەکو ئەوان پشکنینی وردی بۆ بکەن.

باسی لەوەش کردووە، واشنتۆن رێگەی نەداوە فڕۆکەیەکی عێراق لە فڕۆکەخانەی بەیروت بنیشیتەوە و رازی نەبووە بەوەی کە عێراق پردی هاوکاری ئاسمانی دروست بکات.

هاوکات باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە لوبنان بڕیاریداوە، هێڵە ئاسمانییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆیان نییە بریندارەکانی شەڕ و ئاڵۆزییەکان بگوازنەوە، بە تایبەتیش بریندارانی تەقینەوەکانی پەیجەر، ئەمەش وەک سزایەک لە مانگی نۆوە سەپێندراوە بەسەریاندا، لەگەڵ ئەوەشدا رۆژانە ناوی سەرجەم ئەو کەسانە دەچێتە باڵیۆزخانەکە کە لە رێگەی هێڵی ئاسمانی ئایاتاوە و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەیروت گەشت دەکەن.

حزبوڵای لوبنان ئەمیندارێكی نوێی هەڵبژارد

حزبوڵای لوبنان ئەمیندارێكی نوێی هەڵبژارد

366 پەنابەرى دیکەى لوبنانى گەیشتنە عێراق

366 پەنابەرى دیکەى لوبنانى گەیشتنە عێراق