بۆ بیرخستنەوە
لیستى ئەو شوێنانەى ئەمڕۆیان کردووە بە پشوو
964+
وریا فەتاح
هەرچەندە وا دەردەکەوێت رۆژەکەى خۆش بێت، بەڵام شەوى رابردوو لە ترسى هۆشدارییەکان بەشێک لە ناوچەکانى هەرێمى کوردستان کردیان بە پشوو.
هەریەک لە پەروەردەکانى، هەڵەبجە و سەیدسادق، پێنجوێن و شارباژێر، ئەمڕۆ یەکشەممەیان لەسەرجەم ناوەندەکانى خوێند کرد بە پشوو.
پەروەردەى راپەڕین سەرجەم باخچەى ساوایان تا قۆناغى نۆى بنەڕەتى کردووە بە پشوو و زانکۆى راپەڕینیش پشووى فەرمى راگەیاند.
بە بڕیارى پارێزگارى کەرکوکیش، بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە لە سەرجەم قوتابخانە و ناوەندە پەروەردەییەکان و زانکۆ و پەیمانگا حکومى و ناحکومییەکان، پشووى فەرمییە.
لە سەرجەم دایەنگە حکومى و ناحکومییەکان و پەیمانگا و سەنتەرەکانى سەربە بەڕێوەبەرایەتى گشتى چاودێرى و گەشەپێدانى کۆمەڵایەتى گەرمیان، پشووى فەرمییە.
سەرجەم ناوەندەکانى پەروەردە لە پارێزگاى نەینەوا، جگە لەو خوێندکارانەى لە تاقیکردنەوەى وزاریدا بەشدارن.
پارێزگای نەینەوا سبەی یەکشەممە دەوامی فەرمی قوتابیانی قوتابخانەکان ڕادەگرێت جگە لەو خوێندکارانەی کە لە تاقیکردنەوە وزارییەکاندا بەشدارن.
پارێزگاى هەولێریش هەر شەو رایگەیاند، دەوامى رۆژى یەکشەممە ئاساییە و ناکرێت بە پشوو.