12 هونەرمەند خەڵاتکران
کەرکوک لە فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام هەمووانی کۆکردەوە
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2.11.2024 چالاکییەکانی وەرزی هەشتەمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقام بە بەشداری 14 وڵاتی جیاواز دەستی پێکرد.
سەرەتای چالاکییەکە لە شەقامی پارێزگای کۆن،بە بەشداری چەندین هونەرمەند و سینەماکاری کورستان و عێراق وڵاتانی بەشدار و بە ئەنجام دانی چەند شانۆگەریەک و وتنەوەی گۆرانی کوردی و و دەهۆڵ و زۆڕنا کرایەوە.
جگە لە هونەرمەندان، پارێزگاری کەرکوک و وەزیری رۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان بەشداربوون، چەند شانۆگەرییەک نمایشکرا و پاشان تابلۆی هەڵپەرکێی نەتەوەکان نمایشکرا، دواتر خەڵاتی زێرین پێشکەش بە 12 هونەرمەندی کوردستان و رۆژهەڵات و وڵاتی عەرەبی کرا.
چالاکییەکانی خولی هەشتەمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقام لە کەرکوک سێ رۆژ دەخایەنێت و 22 گرووپی جیاواز شانۆکانیان نمایش دەکەن
لە فێستیڤاڵەکەدا کە 14 وڵاتی جیاواز لە رێگەی شانۆکانیانەوە بەشداری دەکەن بە کۆمەڵێک شانۆیی جۆراوجۆر، لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵێکی بەرچاوی هونەرمەندی شانۆکار و ئەکتەری جیهانی میوانی فێستیڤاڵەکەن، لەوانەش ئەو ئەکتەرە فارسەی رۆڵی ئەخناتونی بینوە، رەحیم نەورۆزی.
هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقام وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، بە چاودێری وەزیری رۆشنبیری بە هەماهەنگی لەگەڵ گرووپی هەواری شار بەڕێوەدەچێت و میوانی ئەوروپی و ئەمریکی و فارسی لێیە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا