تەڵاقی ئۆنلاینیش هاتووەتە کایەوە
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
بەپێی بڕیارێکی دادگای پێداچوونەوەی هەرێم، ماوەی ساڵێکە تەڵاقی ئۆنلاین بە چەند مەرجێک کاراکراوە و لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە وەردەگیرێت.
بەپێی بەدواداچونی تۆڕی964 بڕیارەکە بە ژمارە 118 لە 27ـی مانگی شوباتی ساڵی رابردوودا دەرکراوە.
محەمەد مامە، پارێزەر و راوێژکاری یاسایی بە تۆڕی 964ـی وت: تەڵاقی ئۆنلاین یان لە رێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە مەرجدار کراوە.
وتیشی “دەبێت دەنگ و رەنگ پێکەوە بێت. شایەتەکانیش بە جوانی کەسەکە ببینن کە ژنەکەی تەڵاق دەدات”.
ئەو پارێزەرە ئاشکراشی دەکات، تەڵاقەکە کە بە ئۆنلاین دەکرێت، هەرکاتێک ئەو دوو مەرجەی تێدا نەبوو پەسەند ناکرێت و دەبێت دووبارە بکرێتەوە.