دەمەتەقێیەک بەدەم خواردنەوەی قاوەوە

پەنابەران و پارەو شەڕ ئەم هەڵبژاردنەی ئەمەریکا یەکلایی دەکەنەوە

964+

ژووری هەواڵ

سێ رۆژى دیکە هەموو شت یەکلایى دەبێتەوە، یەکێک لە دۆناڵد ترەمپ یان کامالاهاریس دەبنە سەرۆکى نوێى ئەمەریکا، بەڵام چەند شتێک هەن کە کاریگەریان لەسەر بۆچوونى دەنگدەرانە و دەکرێت ئاراستەى ئەنجامەکان بگۆڕن، بەتایبەت کێشەى پەنابەران.

هانا سەعید شرۆڤەکارو ئەمەریکاناسێکی باشە، ئەو کوردێکە ساڵانێکی زۆرە ئاگای لە بارودۆخی سیاسی ئەو وڵاتە هەیە، لەگەڵ توانا نەقی چوونەتە قاوەخانەیەکی واشنتنی پایتەختی ئەمریکاو بەدەم خواردنەوەی قاوە، دەمە تەقێ دەکەن و باسی ئەوە دەکەن چی بۆ دەنگدەری ئەمریکا گرنگەو چانسی دوو کاندیدەکە کامیان زیاترە.

لە پرسى کۆچبەراندا هانا سەعید دەڵێت، هیچ کام لە کۆماری و دیموکراتەکان قسەیان لەسەر ئەوە نییە کێ بێت، بەڵام کێشەیان لەسەر ئەو ژمارەیەی خەڵکەیە کە دێن، بۆ پارەش دەڵێت، بە پێچەوانەی تێگەیشتنی خەڵکەوە کەمپەینەکەی کامالا لەوەی ترەمپ دەوڵەمەندترە.

دەمەتەقێیەکی خۆش و بە پێزى توانا و هانا تێکەڵ بە دەنگی سروشتی ناوچەکە بووە، پێشنیارتان بۆ دەکەین بیبینن.

ئەمریکای زەبەلاح با ئاسانی بەڕێوە ناچێت و زۆر نهێنی لە ...

ئەمریکای زەبەلاح با ئاسانی بەڕێوە ناچێت و زۆر نهێنی لە سیستمەکەیدا هەیە