هونەرمەندێکى دەنگخۆش و ناسراو
دوای 50 ساڵ لە گۆرانى وتن، ئێستا تەسبیج دەفرۆشێت
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
کەریم خەمزەیی هونەرمەندی دەنگ خۆش و ناوداری کوردستان دوای نزیکەی 50 ساڵ لە کاری هۆنەریی، ئێستا تەسبیج دەفرۆشێت.
کەریم خەمزەیی بە 964ـی وت، رەوشی ژیانی باش نییە و لە ئێستاشدا هەر بۆ بێتاقەتی و کات بەسەربردن دوکانێکی لەناو بازاڕی دارەسووتاوەکەی سلێمانی کردووەتەوە و تەسبیج دەفرۆشێت.
“تا ئێستاش خانووەکەم گڵە و دوو مەتر لە عەرز بەرزە و گوزەرانی ژیان هیچ باش نییە”، کەریم خەمزەیی وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، نۆ جار نەشتەرگەری چاوی کردووە و فەقەراتیشی هەیە و باری تەندروستی باش نییە.
کەریم خەمزەیی هونەرمەند و گۆرانیبێژی دیاری ناوچەی سلێمانییە و چەندین بەرهەمی جۆراوجۆری هەیە، ئاواز و گۆرانییەکانی تا ئێستاش بەگوێی هەر تاکێکی کوردی هونەردۆست ئاشنان.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری