وەزارەتی خوێندنی باڵای كوردستان:

بڕیاری داشكانی كرێی خوێندنی پارالێل و ئێواران شتێكی نوێ نییە و دەمێكە هەیە

964+

ژوولی عەدنان

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە داشکاندنی %45ی کرێی خوێندنی پارالێل و ئێواران بەردەوام دەبێت.

هاوشێوەی ساڵانی رابردوو، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی داشکاندنی کرێی خوێندنی خوێندکارانی پارالێلی زانکۆ و پەمانگاکانی کوردستانی دووپاتکردەوە.

عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە 2.11.2024 بۆ 964 وتی، بڕیارەکە تازە نییە و ماوەی پێنج مانگە ئەو بریاڕە دراوە، بەڵام بەهۆی نزیکبوونەوەی دەستپێکی خوێندن دووبارە بووەتە باسوخواس

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ساڵی 2020 ەوە ئەم داشکاندنەی راگەیاندووە ئەوەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و زۆربوونی قەیرانەکان لەسەر هەرێمی کوردستان و هاوڵاتیان.

+964صورة من منصة (شبكة):
وەزارەتی خوێندنی باڵا: یەکشەممە ئەنجامى زانکۆلاین راد...

وەزارەتی خوێندنی باڵا: یەکشەممە ئەنجامى زانکۆلاین رادەگەیەنین

وەزارەتی خوێندنی باڵا رێکاری تازەی لە بەرژەوەندی دەرچ...

وەزارەتی خوێندنی باڵا رێکاری تازەی لە بەرژەوەندی دەرچووانی پۆلی 12 داناوە