11 رێنمایی
چۆن خۆمان لە هەورەبروسکە بپارێزین
964+
ژووری هەواڵ
ژووری ئۆبەراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات لە هەولێر 11 رێنمایی بۆ خۆپاراستن لە هەورەبروسکە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لەو کاتانەدا لە نزیک ستوونەکانی کارەبا و تاوەرەکانی پەیوەندی و گەیاندن دووربکەونەوە.
هاوکات لەگەڵ پێشبینییەکان بۆ نالەباری کەشوهەوا، ئەمڕۆ شەممە 2.11.2024، ژووری ئۆبەراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات لە هەولێر رایگەیاند، داوا لە هاوڵاتیان دەکات بە مەبەستی خۆپاراستن لە هەورەبروسکە پابەندی 11 رێنمایی بن.
رێنماییەکان ئەمانەن:
– دەستبەجێ مۆبایلەکەت دابخە.
- ئەگەر لەژێر یان لە نزیک دارێکی درێژ بووی، خێرا لێی دوور بکەوە.
- لە نزیک ستوونەکانی کارەبا و تەلەفۆن و تاوەرەکانی پەیوەندی و گەیاندن دوور بکەوە.
– لە شوێی بەرز مەوەستە.
– ئەگەر لە ناوچەی کشتوکاڵی بیت ئەوا تا بکرێت دوور بکەوە لەو شوێنانەی کە داری بەرزی لێیە، هەوڵبدە بگەیتە ناوچەی دەشتایی و نزم کە درەختی باڵا نزمی لێبێت.
- تا بکرێت نەچیتە شوێنە کراوەکان، ئەگەر بەناچاری لە شوێنێکی وا بوویت، دەستبەجێ لەسەر زەوی پاڵکەوە، یان لانیکەم دابنیشە و نەڕۆیت تاگێژەڵووکەکە کۆتایی دێت.
– لە کەلویەل و ئامێری ئاسنیی پەرژینەکان و هەرچی جۆرە بارستە کانزایەی کەڵەکەبوو بێت، دوور بکەوە.
- لە کەناراوەکانی وەک رووبار و دەرباچەکان و چەم و ناوچە شێدارەکان دوور بکەوە.
– بەکارنەهێنانی ئامێرەکارەباییەکان لە دەرەوەی ماڵەوە لە کاتی نزیکبوونەوەی گێژەڵووکەی بروسک.
– خێرا ئەریەلی ئۆتۆمبیلەکەت دابەزێنە.
– ئەگەر لەناو ئۆتۆمبیل بوویت، ئەوا دامەبەزە، چونکە پەیکەری ئۆتۆمبیلەکەت جۆرێک لە پارێزگاریت پێ دەبەخشێت.
- لە هەرحاڵەتێکی نەخوازراو پەیوەندی بکە بە لایەنی پەیوەندیدار.هەورە بروسکە 500 دۆنم دارستان و پوش و پاوانى سووتاند