پاسپۆرتی سلێمانی بۆ كوردانی تاراوگە
چیتر كار بە “سورە قەیدی ئەلیكترۆنی” ناكرێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی ئەمڕۆ هەینی لە راگەیاندراوێكدا ئاگاداری كوردانی دانیشتووی تاراوگە دەكات، چیتر كار بە “سورە قەیدی ئەلیكترۆنی” ناكەن.
راگەیاندن و پەیوەندییەكانی پاسپۆرتی سلێمانی، لەم بارەیەوە روونیكردووەتەوە، هاوڵاتیانی تاراوگە ئاگادار دەکەن، کە لە دەرەوەی عێراق و هەرێمی کوردستان نیشتەجێن، بۆ دەرکردن و نوێکردنەوەی پاسپۆرت بە هیچ جۆرێک کار بە “سورە قەیدی ئەلیکترۆنی” ناکرێت، چونکە بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی فیدڕاڵی کارکردن بە (سورە قەیدی ئەلیكترونی) راگیراوە.
هەروەها ئەوەشیان خستووەتەڕوو، “جارێکی دیكە ئاگاداری گشت لایەکیان دەکەینەوە، کە تەنیا بە (کارتی نیشتمانی) دەتوانن مامەڵەکانیان رایی بکەن، پێویستیشە لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان مۆڵەتی 30 رۆژ وەربگرن، چونكە تەواوبوونی کارتی نیشتمانی ماوەی 20 بۆ 30 رۆژی پێدەچێت .