هەڵمەتی پاککردنەوەی گومرگی میوە و سەوزە. فۆتۆ: شارەوانیی هەولێڕ
لە هەولێر
ناوچە پیشەسازییەكان و گومرگی سەوزە و میوە پاككرانەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
لە دوو هەڵمەتی فراوان ناوچە پیشەسازیەکانی هەولێر و گومرکی سەوزە و میوەی هەولێر پاککرانەوە.
سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر ئەمڕۆ هەینی 1.11.2024 بڵاویكردەوە، بە مەبەستی پاکڕاگرتنی ژینگەی ناو گومرکی سەوزە و میوە، هەروەها هەردوو ناوچەی پیشەسازیی باكوور و باشوور، ژینگەپارێزان هەڵمەتی پاككردنەوەی ئەو شوێنانەیان ئەنجامدا.
شارەوانیی هەولێر دەڵێت، لیژنەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی لە هەڵمەتێکی فراوان دا گومرگی سەوزە و میوەیان پاككردەوە.
ئەوەشیان خستووەتەڕوو، تەواوی کۆڵان و شەقامەکانی گومرگی کۆنی سەوزە و مێوە هەموو شەوانی پێنجشەممە ئەنجام دەدرێت.
ئاماژەیان بەوەش كردوو، هەر ئەمرۆ هەینی بە هۆی چۆڵبوونی شەقامەکان و داخستنی دوکانەکان، هەردوو ناوچەی پیشەسازی باکوور و باشوور بەهێزی مرۆیی ژینگەپاریزانی سەر بە شارەوانی پاککرانەوە.
شارەوانی هەولێر بۆ شۆفێران: ئۆتۆمبێل لە ژێر جسری سەیداوە رامەگرن
شارەوانی
شەقامەکان فراوان دەکرێن و رەمپەی بەردەم دوکانەکان لادران
رێگری لە زێدەڕۆییەکانی پیشەسازی باکوور دەکرێت
سایدێک تەواوکراوە
باران بارین قیڕتاوکردنەکەی رێگای هەولێری بۆ گوێڕ وەستاندووە
شۆفێران دەتوانن رێگە لاوەکییەکانی تەنیشت شەقامەکە بەکاربێنن
کار کردن بۆ نۆژەنکردنەوەی شەقامی هەولێر – گوێر دەستپێکرد
کاری تێدا دەکرێت