بۆ دەرچووانی 12ـی ئامادەیی

وەزارەتی خوێندنی باڵا: یەکشەممە ئەنجامى زانکۆلاین رادەگەیەنین

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگەیاند، رۆژى یەکشەمە رێکەوتى 3.11.2024 ئەنجامەکانى وەرگرتنى دەرچووانى دوانزەى ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى 2024-2025 رادەگەیەنرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 31.10.2024، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگەیاند، رۆژی یەکشەممەی دیاریکردووە بۆ ئەوەی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامەکانى وەرگرتنى دەرچوانى دوانزەى ئامادەیی رابگەیەنێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی خوێندنی باڵا، دواى راگەیاندنى ئەنجامەکان، لە رێکەوتى 10.11.2024 دەستدەکرێت بە پرۆسەى خوێندنى قۆناغى یەکەم لە زانکۆکان.

“پێویستە لەسەر وەرگیراوان لە دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان راستەوخۆ پەیوەندی بە زانکۆکانیان بکەن، بۆ ئەم مەبەستەش زانکۆکانى هەرێمی کوردستان ئامادەکارى پێویست دەکەن بۆ پێشوازیکردن لە وەرگیراوان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (2024-2025)”، وەزارەتی خوێندنی باڵا وا دەڵێت.

زانکۆلاین بۆ دەرچوانی قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان کارا ...

زانکۆلاین بۆ دەرچوانی قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان کارا دەکرێت