رێنماییەکی نوێی بەرگری شارستانیی هەولێر
سەقفەکانی بەرگری لە ئاگر دەرچەی رزگار بوون مسۆگەر دەکەن
964+
ئەحمەد مستەفا
سەقفی بەرگری لە ئاگر دەتوانرێت بەکار بهێنرێت بۆ کەمکردنەوەی مەترسی خێرا تەشەنەکردنی ئاگر، کەمکردنەوەی مەترسی ئاگرگرتنی خێرای سەر و خواری بينا چەند نهۆميیەکان.
بەرگریی شارستانی هەولێر لە رێنماییەکدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 31.10.2024 بۆ خەڵکی بڵاوکردووەتەوە، ئاماژە بە کاتی سوودوەرگرتنی ئەو سەقفە دەکات و دەڵێت، سيستمی سەقفی بەرگری لە ئاگر، ماوەيەکی دياريکراوی بەرگری لە ئاگر دابين دەکات، بە تايبەت لەو رێڕەوانەی کەوا بۆ رزگاربوون دانراون، تا لە کاتی رووداوی ئاگرکەوتنەوە هاوڵاتيیان بتوانن بێ مەترسی و بە ئاسانی رزگاريان ببێت.
ئاماژە بەوەش دەکەن، ئەو سیستمە رێگە بە فرياگوزاری و کەمکردنەوەی زيانی گيانی و سەلامەتی هاوڵاتیان مسۆگەر دەکات، تایبەت پێکهاتەی ئەو سەقفانە دژە ئاگرن و بە ئاسانی ناسووتێن و هەرەس و داڕمانيان کەمە، هەروەها بەرگەی پلەی گەرمی بەرز دەگرن.
دیمەنی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەی مەزدەندە کراو؛