پێی دەڵێن پێشمەرگە

شەقامە قەرەباڵغەکەی لای مەحکەمە فراوان بوو

964+
ئەحمەد مستەفا

بەیانیان و ئێواران بەرناکەوێ، یان کاتێک دەوامی فەرمانگەکان هەیە و خەڵک دێن ودەچن، ئەمە دۆخی یەکێک لە سایدەکانی بەردەم مەحکەمەی سلێمانی و پڕۆژەی داون تاون بوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 31.10.2024، بەشێکی نوێ بۆ شەقامەکە کرایەوە کە دەکەوێتە بەردەم پڕۆژەی داون تاون، هەرکەس لە دەرەوەی شار بگەڕێتەوە ئاسان دەتوانێ، بچێتە ناو سەنتەری شار، یان داخڵی شەقامی 60 مەتری ببێت و لۆدەکەش تەواو کەم دەکاتەوە.

زەردەشت تۆفیق، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی بە 964ی وت، لە بەیانی ئەمڕۆوە شۆفێران دەتوان ئەو سایدە نوێیە بەکاربهێنن، کە رۆڵی دەبێت لە کەمکردنەوەی لۆد و قەرەباڵغی لە دەروازەی شارەوە بە ئاڕاستەی ناوشاری سلێمانی.

سایدەکە لای باڵەخانەی پارێزگا دەستپێدەکات، بۆ چوار ڕیانی سەرچنار و کۆمپانیای هیوا رەئوف جێبەجێی کرد و سەرۆکایەتی شارەوانی سەرپەرشتی کرد، لە هاوینی ئەمساڵ تیمەکانیان دەستیان بە کارکردن کرد تێیدا.

ئیدی گۆرانی و چەپڵەڕێزانی ناو پاسی قوتابیان لە سلێمانی...

ئیدی گۆرانی و چەپڵەڕێزانی ناو پاسی قوتابیان لە سلێمانی نەما

دەیان مۆڵەتی شۆفێری و ناسنامە لە بەڕێوەبەرایەتی کارەب...

دەیان مۆڵەتی شۆفێری و ناسنامە لە بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی جێماون