لە زیندان
ئەو ژنەى لە بازگەکان ڤیدیۆى تۆمار دەکرد گیانى لەدەستدا
964+
کاروان ساڵحى- کەرکوک
ئەو ژنەى ساڵانى رابردوو چەند جارێک لە بازگەکانى هەرێم ڤیدیۆى تۆمار دەکرد و لە واڵەکەى خۆى بڵاوى دەکردەوە، لە یەکێک لە زیندانەکانى بەغدا گیانى لەدەستدا.
سەرچاوەیەک لە کەسووکارى شایان نورى ئەو ژنەى پار و پێرار چەند جارێک ڤیدیۆى بڵاوبووەوە کە لە بازگەکان لەگەڵ کارمەندان توشى دەمەقاڵى دەبوو، بە 964ـى وت،” ئەمڕۆ شایان لەیەکێک لە زیندانەکانى بەغدا گیانى لەدەستداوە”.
باسى لەوەشکرد، ئەوەى بەوان گەیشتووە گیانلەدەستدان بووە بەهۆى نەخۆشى و بڕیارە سبەینێ تەرمەکەى بگەڕێنرێتەوە کەرکوک و بەخاکبسپێردرێت.
باسى لەوەشکرد، شایان هەڵگرى رەگەزنامەى ئەمەریکییە و لەسەر هەڕەشەکانى لە کارمەندانى بازگەکان سکاڵاى لەسەر تۆمارکرا و دواتر دەستگیرکرا و لە بەغدا لە زیندان بووە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح