هەولێر
ئەو کەسانە دەستگیرکران کە دزیان لە مارکێت و دەرمانخانەکان دەکرد
964+
وریا فەتاح
پۆلیسى هەولێر، دەستگیرکردنى سێ تۆمەتبارى راگەیاند کە دزیان لە مارکێت و دەرمانخانەکان کرد بوو و لە کاتى تاوانەکانیش چەکیان بەکارهێناوە.
بەپێى راگەیەنراوى پۆلیسى هەولێر، ئەو تۆمەتبارانە دەستگیرکران کە هەستابوون بە ئەنجامدانى چەندین تاوانى دزیکردن لە ژمارەیەک مارکێت و دەرمانخانە.
ئاشکراشکراوە، تۆمەتباران خەڵکی وڵاتی سوریان، دواى وەرگرتنی رەزامەندیی دادوەری لێکۆڵینەوە، تۆمەتباران دەستگیر کران و دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە.
وەک باسى کردووە، لە کاتى ئەنجامدانى تاوانەکانیان، چەکیان بەکارهێناوە.