"بەخەڵک بڵێن دار نەبڕنەوە"
ژینگەى سۆران هانا بۆ مامۆستایانى ئاینى دەبات
964+
ژووری هەواڵ
به‌هۆی نزیك بوونه‌وه‌ی وه‌رزی سه‌رما و هاتنی شه‌پولێكی وشكی سه‌رما له ئیداره‌ی سۆران، فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی ئیدارەکە بڕیاریداوە رێکارەکان بەرامبەر ئەو کەسانەی کە بە نایاسایی دار دەبڕن، تووندتر دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 30.10.2024، هەژار ماهیر، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی سۆران بە 964ـی راگەیاند، ده‌ستپێشخه‌ری ده‌كه‌ن بۆ رێگری كردن له لێشاوی داربرین و هه‌ڵمه‌تێكی هوشیاری به‌رفراوان راده‌گه‌یەنن و داوا لە پۆلیسی دارستان و هێزە ئەمنییەکان کراوە زیاتر چاوکراوە بن.
“هیچ كات له فه‌راغی نه‌وونی سوته‌مه‌نی رێگریمان له داربرین نه‌كردووه به‌ڵام به شێوازی زانیستیانه ئه‌گه‌ر دارێك سێ لقی هه‌بیت لقێك یا دوو لقی لی بكه‌نه‌و هو هه‌ڵپاچین و داپاچینی بۆ بكه‌ن نه‌وه‌ك بێ ره‌حمانه له ره‌گه‌وه بیبڕن”، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی سۆران وا دەڵێت.
ژینگەی سۆران داواشی لە ئەوقافی سۆران کردووە له رێگه‌ى مینبهركانهوه مامۆستایانى ئایینى خه‌ڵك هۆشیار بكه‌نه‌وه و دوور بكه‌نه‌وه له داربڕین و ته‌واوى موختارى گونده‌كانیش ئاگادار کراون كه هه‌ر حاڵه‌تێكی بڕینى داریان بینى ئاگاداریان بکەنەوە بۆئەوەی رووبهووری یاسایان بکەنەوە.
به‌پێی ماده‌ى 22 له یاسای پاراستنى دارستان، یاسای ژماره 10ـى ساڵى 2012 هه‌ركه‌سێك به‌شێوه‌ى نایاسایی دارببڕێت ئه‌وا جگه له به‌ندكردنى بۆ ماوه‌ى سێ مانگ، هه‌مانكات بڕی 500 هه‌زار دیناریش سزا پێبژاردنى له‌سه‌ر جێبه‌جێ ده‌كرێت.