دیمه‌نێكی پانیڵهكه... وێنه: 964+
"هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى په‌رله‌مان هیواى ژیانده‌وه"
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هانى هه‌رێم و به‌غدا ده‌دات به راوێژ گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، هانى هه‌ردوو لایه‌نى به‌غدا و هه‌ولێری دا به گفتوگۆ و راوێژكردن، چاره‌سه‌رى كێشه‌و گرفته‌كیانیان بكه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانیان بپارێزن.
محمد ئحه‌سه‌ن، نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نه‌ته‌وه‌یەكگرتووه‌كان له عێراق له پانێڵێكی تایبه‌تى دیدارى مێری، دووپاتیكرده‌وه كه عێراق به بوونى پێكهاته جیاوازه‌كانییه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی هێزى گه‌وره‌ى هه‌یه و پێویسته ئه‌و سه‌رچاوه‌یه بپارێزێت.
وتیشی،”پێویسته له‌سه‌ر هه‌ردوو حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان و عێراق به گفتوگۆ و راوێژكردن گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، چونكه كوردستانێكی به‌هێز له به‌رژه‌وه‌ندى عێراق دایه”.
ئاماژه‌ى به هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى ئه‌م دواییه‌ى په‌رله‌مانى هه‌رێمی كوردستانیش كرد و پێیوایه ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كه هیوا و ئۆمێدى ژیانده‌وه.